
له زانكۆی سه‌لاحه‌دین شه‌شه‌مین كۆنفڕانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی پێغه‌مبه‌رناسی له شیعری كوردی به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی ۲٥ ی ۹ ی ۲٠۲٤ به ئاماده‌بوونی "پ.د.فه‌رهاد عه‌لی" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابییان و خوێندن و "پ.د،جه‌میل عه‌لی سورچی" ڕاگری كۆلێژی زانستهئیسلامییهكان و " د. عەبدوڵلا وەیسی" سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و " د.دیار جەباری " ڕاوێژکار لە وەزارەتی ئەوقاف و سه‌رۆك به‌ش و مامۆستایان و قوتابییان سه‌لاحه‌دین شه‌شه‌مین كۆنفڕانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی پێغه‌مبه‌رناسی له شیعری كوردی به‌ڕێوه‌چوو
له‌سه‌ره‌تای كۆنفڕانسه‌كه‌دا "پ.دفهرهاد عه‌لی" وتاری سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی خوێنده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، شاعیرانی كورد به‌درێژایی مێژوو گرنگییه‌كی زۆریان به‌ئایین و پێغه‌مبه‌رناسی داوه و له شیعره‌كانییان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زۆری پێوه‌دیار بووه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌شێكی زۆری شاعیرانی كورد ده‌رچووی مه‌دره‌سه ئایینییه‌كان و حوجره و مزگه‌وته‌كانن و له ژێر ده‌ستی مامۆستایان و زانایانی پایه‌به‌رزی ئایینی ئیسلام په‌روه‌رده و فێربوونه.
پێغه‌مبه‌ر ناسی و خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر بۆته هه‌وێنی شیعره‌كانی شاعیران و به‌شێوه‌ی شیعر و شانامه خۆشه‌ویستی خۆیان بۆ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام درودی خودای له‌سه‌ر بێت ده‌ربڕیوه.
ئه‌وه‌ی جێگای بایه‌خه له ئێستادا مامۆستایانی زانكۆ له نووسینی نامه‌ی ماسته‌ر و تێزی دكتۆراكانییان گرنگییه‌كی زۆر به‌و شاعیرانه ده‌ده‌ن و ده‌قه شیعریه‌كانییان ده‌كه‌ن به بنه‌مای نووسین و توێژینه‌وه‌ی جۆراوجۆری زانستی و ئایینی.
سه‌باره‌ت به كۆلێژی زانسته ئیسلامییه‌كان دڵخۆشم به‌هه‌بوونی ئه‌م كۆلێژه، هه‌ست به هه‌ماهه‌نگی و تیمێكی دلسۆز و كاریگه‌ر ده‌كه‌م و ناونیشانی كۆنفڕانس و سیمپۆزیهمهكان هه‌میشه جێگای شانازی بووه و هه‌وڵدراوه له‌سه‌ر لایه‌نێكی هه‌ستیاری ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی گفتوگۆ بكرێت و دواتریش ڕاسپارده و پێشنیاز پێشكه‌ش به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكرێت بۆ مه‌به‌ستی چاككردن و باشتركردنی لایه‌نی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی تاك له كۆمه‌ڵگه.
هیوادارم هه‌موومان كاربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه سوود له چه‌مك و ده‌سته‌واژه ئایینییه‌كان وه‌ربگرین و كۆمه‌ڵگه‌ی پێ ئاڕاستهبكهین بهرهولایهنێكی باش و كاریگه‌ر بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك.
له‌كۆتاییدا... دڵخۆشی خۆمان بۆ ئه‌م جۆره گفتوگۆ و كۆنفڕانسانه ده‌رده‌بڕین و هیوای سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازی و برهدوامیتان بۆ ده‌خوازم.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر.