
ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی 5 ی 6 ی 2024 به ئاماده‌بوونی پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و " ئاریان سلاح ا‌لدین " بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و " د.سالار عوسمان " و " م.فارس نوێنه‌ری مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگای هه‌ولێر و م.هه‌ژار عوسمان كارگێڕی لق و به‌رپرسی ناوچه‌ی ئاسۆ و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران كۆنفڕانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی بیر و به‌رهه‌م و داهێنانه‌كانی عه‌زیز گه‌ردی به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م كۆنفڕانسه دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و به هاوبه‌شی به‌شه كوردییه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین ڕێكخراوه، له‌سه‌ره‌تای كۆنفڕانسه‌كه‌دا پ.ی.د.مزگین عبداالرحمن چالی ڕاگری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی واتاری سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌ڕۆڵ و پێگه‌ی خوا لێی خۆشبێت عه‌زیز گه‌ردی كرد له بواری نووسین خزمه‌تكردنی زمانی كوردی.
له به‌شێكی تری وتارهكهیهدا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و مامۆستایانه كرد كه له ماوه‌ی ڕابردوو ئاماده‌كارییان بۆ ڕێكخستنی ئه‌م كۆنفڕانسه كردووه.
عەزیز ئەحمەد عەبدوڵڵا ناسراو بە عەزیز گەردی (١٩٤٧ لە بەحرکە، ھەولێر – ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە ھەولێر) له دایكبووه و نووسەر و وەرگێڕێکی کورد بوو و زۆر شاکاری جیھانی بۆ سەر زمانی کوردی ناوەندی وەرگێڕاوە، دەرچووی بەشی زمانی فەڕەنسی بوو لە زانکۆی بەغدا، دواتر لە ساڵانی ١٩٩٤ و ١٩٩٩ بڕوانامەکانی ماستەر و دکتۆرای بەدەست ھێنا.
عەزیز گەردی جگە لە فەڕەنسی زمانەکانی ئینگلیزی، عەرەبی، فارسی لەگەڵ دیالێکتە جیاوازەکانی کوردی زانیوە. ئەو کۆمەڵێک شاکاری ئەدەبیی جیھانی وەرگێڕاوە لەوانە داغستانی من، کۆمێدیای یەزدانی، بەرھەمەکانی تۆلستۆی و ئۆریانا فالاچی وەرگێڕاوە.
ڕۆژی ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، عەزیز گەردی لە شاری ھەولێر کۆچی دواییی کرد.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر.