
د. ئەحمەد دزەیی سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین لەگەل شاندێکی کۆمسیۆنی باڵاَی سەربەخۆی هەڵبژاردن
د. ئەحمەد دزەیی سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین پێشوازی لە شاندێکی کۆمسیۆنی باڵاَی سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی کرد کە پێک هاتبوون لە ئارام نەجمەدین بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی پارێزگای هەولێرو یاوەرانى
شاندی میوان پێزانینى خۆیان بە سەرۆکایەتی زانکۆ راگەیاند بۆ ئەو پاڵپشتی و هاوکاریانەی نیشانیان دا،لە رووى سەرخستنی پرۆسەی گشتپرسی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت لەرووى دابین کردنی پێدوایستیە تایبەتیەکان و باڵەخانەو و کردنەوەی خولی تایبەت بۆ ئەندامانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی.
لە دیدارەکەدا سەرۆکی زانکۆ پاڵپشتی زانکۆی سەلاحەدینی دوپات کردەوە بۆ هەر پرۆسەیەک خزمەت بە بەرەو پێشخستنی دیموکراسی بکات لە هەرێمی کوردستان.
لەبەرامبەریشدا شاندی میوان پێزانینی خۆیان دووپات کردەوە بەرامبەر هاوکارییە بەردەوامەکانی زانکۆی سەلاحەدین لە پێناو پێشخستنی پرۆسەی دیموکراسی و هەموو ئەو پرۆسە نیشتمانیەى خزمەت بە ئایندەى کوردستان دەکەن.