
كۆچه‌ر بیركار سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى سه‌لاحه‌دینى كرد
پ.د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یى سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌ددین له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى له زاناى كورد كۆچه‌ر بیركار كرد، ئه‌مه‌و كۆچه‌ر بیركار له‌لایه‌ن زانكۆى سه‌لاحه‌دینه‌وه دوكتۆراى فه‌خرى پێبه‌خشرا ئه‌مه‌ش له رێورسێمێكى تایبه‌تدا به‌ئاماده‌بوونى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى كوردستان، سه‌ردانیشى بۆ سه‌رۆكایه‌تى بۆ زیاتر ئاشنابوونه به‌و پرۆژانه‌ى كه له‌دواتردا ده‌توانێ له‌گه‌ڵ زانكۆى سه‌لاحه‌ددین و زانكۆكانى دیكه‌ى كوردستان ئه‌نجام بدات، شیاوى باسه زاناى كورد كۆچه‌ر بیركار 10 ساڵ له‌مه‌و پێش به‌شدارى چه‌ندین ۆركشۆپ و كۆنفرانس و سمینارى كردووه كه تایبه‌ت بووه به ماتماتیك و به‌شدارى چه‌ندین چالاكى دیكه‌ى كردووه، له‌لایه‌كى دیكه‌وه زاناى كورد كۆچه‌ر بیركار هه‌ر له‌نێوه‌ندى ئه‌م سه‌ردانیدا به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى زانكۆى سه‌لاحه‌دینى كرد و له‌نزیكه‌وه وه‌ڵامى زۆرێك له‌پرسیاره‌كانى دایه‌وه و ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى زانكۆى سه‌لاحه‌ددینیش ستایشى ئه‌و رۆڵه‌یان كرد به‌تایبه‌ت كه به‌هۆى زانسته‌وه توانیوویه‌تى كورد به هه‌موو جیهان بناسێنێ، له‌م ماوه‌ى كه له‌هه‌رێمى كوردستانیشدا ده‌مێنێته‌وه به‌شدارى چه‌ندین ۆركشۆپ و چالاكى ده‌كات كه زانكۆى سه‌لاحه‌ددین رێكى ده‌خات بۆ ئه‌وه‌ى مامۆستایانى بوارى بیركارى –ماتماتیك له‌نزیكه‌وه سه‌باره‌ت به‌دوا پێشكه‌وتنه‌كانى ئه‌و زانسته ئاگادار بن و بتواندرێ پردێكى په‌یوه‌ندى رێكبخرێ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستى له‌زانكۆى سه‌لاحه‌ددین و ئه‌و به‌شانه‌ى كه په‌یوه‌سته به پسپۆڕییهكهوه.