
بۆ یەکەمجار زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، لەسەر كڵاودی هواوی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە ڕادەگەیەنێت.
بەرواری ۳۱ ی ٥ ی ۲٠۲۲ لە سەنتەری ئەکادیمیای هواوی لە کۆلێژی ئەندازیاری پ.ی.د.کامەران یونس محەمەدئەمین سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر بە ئامادەبوونی د.ڕافد عەباس جێگری سەرۆکی هواوی لە عێڕق و د.جمال نووی بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان لە کۆمپانیای هواوی و ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری و بەڕێوەبەری سەنتەری ئایتی زانکۆ و قوتابییان و مامۆستایان بەشداری لە وۆرکشۆپێکی تایبە ت بە کڵاودی هواوی کرد، کە یەکەم جارە لایەنێکی ئەکادیمی لە کوردستان کڵاود وەک سێرڤەر بەکاربهێنێ.
لەگەڵ ئەوەشدا یەکەمجارە زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، لەسەر كڵاودی هواوی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە ڕادەگەیەنێت.
هەروەها بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرایە چەند قوتابییەکی کۆلێژی ئەندازیاری کە هەڵسابوون بە دروستکردنی ئەپلکەیشنێک لە بواری توێژینەو بۆمەبەستی سوود گەیاندن بە زانکۆ.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر