
پوخته‌یه‌ك له سه‌ر كارى دیزاینى پرۆژه‌ى ( دروست كردنى كۆلیژى زانسته ئیسلامیه‌كان )
بریار وایه له‌سه‌ر ئه‌ركى رێكخراوێكى خێرخوازى پرۆژه‌ى دروست كردنى كۆلیژى زانسته ئیسلامیه‌كان ئه‌نجام بدرێت به سه‌رپه‌رشتیارى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئه‌ندازه و پرۆژه‌كان له زانكۆكه‌مان.
كارى ئاماده‌كردنى دیزاینى پرۆژه‌كه له لایه‌ن كۆمه‌لێك ئه‌ندازیارانى راوێژكار له له گشت پسپۆریه‌كان له بهرێوهبهراتى ئه‌ندازه و پرۆژه‌كان به سه‌رپه‌رشتى بهرێوههبهرى ئه‌ندازه و پرۆژه‌كان ئه‌نجام دراوه كه به‌م شێوه‌ى خواره‌ویه:
1. رووبه‌رى زه‌وى ته‌رخانكراو بۆ پرۆژه‌كه نزیكه‌ى (13,000)مهنر چوارگۆشه‌یه.
2. رووبه‌رى به‌كارهاتوو بۆ باله‌خانه‌كان نزیكه‌ى(5,000)مه‌تر چوارگۆشه‌یه
3. رووبه‌رى سه‌وزایى و گه‌راج و شه‌قام و رێره‌وه‌كان نزیكه‌ى (7,000)مه‌تر چوارگۆشه‌یه
4. رووبه‌رى بیناكردن بۆ گشت باله‌خانه‌كان نزیكه‌ى(10,000)مه‌ترچوارگۆشه‌یه
5. پرۆژه‌كه پێكهاتووه له:
• باله‌خانه‌ى راگرایه‌تى
• باله‌خانه‌ى هۆله‌كانى خوێندن و به‌شه‌كانى كۆلیژ
• باله‌خانه‌ى هۆلى سیمنار
• باله‌خانه‌ى یه‌كه‌ى وه‌رزشى و كۆگا
• باله‌خانه‌ى پرسگا و ده‌روازه
• رووبه‌رى سه‌وزایى و شه‌قام و گه‌راج و رێره‌وه‌كان
6. كارى دیزاینه‌كه له لایه‌ن ئه‌م ئه‌ندازیارانه‌ى خواره‌وه ئاماده‌كراوه به‌سه‌رپه‌رشتى ئه‌ندازیار (گیب عمر عبدالله) به‌رێوه‌به‌رى ئه‌ندازه و پرۆژه‌كان:
• به‌رێز عمر حسین ئه‌ندازیارى ته‌لارسازى ئاماده‌كردنى دیزاینى ته‌لارسازى
• به‌رێز عبدالستار موسته‌فا ئه‌ندازیارى شارستانى ئاماده‌كردنى دیزاینى ستاركچهر و دیزاینى ئاو و ئاوه‌رۆ و
• خاتوو رازاو بایز ئه‌ندازیاى كاره‌با ئاماده‌كردنى دیزاینى كاره‌با و میكانیك
• خاتوو په‌خشان ته‌لعه‌ت ئه‌ندازیارى شارستانى ئاماده‌كردنى خشته‌ى برهكان
به هیواى ئه‌وه‌ى له نزیكترین كاتدا بكه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردن