بەخۆشحاڵییەوە، کۆلێژەکەمان تەواوبوون و سەرکەوتنى خولێکى پەروەردەیى نێودەوڵەتى بەشێوەى ئۆنلاین ڕادەگەیەنێت.
لەمیانەى پڕۆژەى هاوبەشى نێوان هەردوو زانکۆى سەڵاحەدین/هەولێر و فریدریک ئەلیکساندەرى ئەڵمانى، (SUE-FAU). لەماوەى ڕابردوودا خولێکى دوو مانگە بەڕێوەچوو کە لە (١٦-٦-٢٠٢١) دەستى پێکرد و لە(١٢-٨-٢٠٢١) کۆتایى هات.
ئامانج لەم خولە هەوڵێک بوو بۆ پەرەپێدانى تواناکانى مامۆستایانى زانکۆ لەبوارەکانى توێژینەوەو پێداگۆجى، بەشێوەى ڕاهێنانى ڕاهێنەران (TOT). هەروەها ڕاهێنانى مامۆستایان لە هەردوو بابەتى ( پەروەردەى پێشەنگکارى) و ( پەروەردەى فرەیى ) ئامانجێکى ترى ئەم خولە بوو.
شایانى ئاماژە بۆکردنە، لەسەر ئاستى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان (٤١) مامۆستا چالاکانە و بەشێوەیەکى کردارى بەشداربوون و دواتر بڕوانامەى بەشدارى خوڵى نێودەوڵەتیان پێ بەخشرا، مامۆستایانى بەشداربوو سەر بەم زانکۆیانەى لاى خوارەوە بوون:
زانکۆى سەڵاحەدین/هەولێر
زانکۆى سلێمانى
زانکۆى دهۆک
زانکۆى هەڵەبجە
زانکۆى گەرمیان
زانکۆى سۆران
زانکۆى ڕاپەڕین
زانکۆى زاخۆ
زانکۆى کۆیە
لەم خولەکەدا (٢١) وێرکشۆپى جۆراوجۆر بەپێى تەوەرەکانى خولەکە ئەنجامدرا، مامۆستایانى زانکۆى سەڵاحەدین بە پێشکەشکردنى (٥) وێرکشۆپ لەخولەکەدا بەشداربوون، کە بریتى بوون لەم بەڕێزانەى لاى خوارەوە:
م. هەوران عبدالله سعید
د. جمال سلێمان مصطفى
د. بەهار زایر محمد
م. احسان صابر شفیق
م. نیزام حسن رشید