وێبینارێك به ناونیشانی (پێشه‌نگكاری و سه‌ركێشی كردن له كار)
رۆژی سێشه‌ممه به‌رواری (٢٤\١١\٢٠٢٠) وێبینارێك به ناونیشانی (پێشه‌نگكاری و سه‌ركێشی كردن له كار) له لایه‌ن (Dr. Agarwal) و (Dr. Bican) له زانكۆی (FAU)ی ئه‌ڵمانی به هه‌ماهه‌نگی سه‌نته‌ری په‌روه‌رده‌ی پێشه‌نگكاری سه‌لاحه‌دین و كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ره‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین بۆ مامۆستایانی زانكۆ حكومیه‌كانی هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو.
له وێبیناره‌كه باس له گرنگی پێشه‌نگكاری، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كه‌سی پێشهنگكار، شێوازی گوتنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته له زانكۆ و نووسینی پلانی كار (business plan) كرا. پاشان به‌شداربووان به سه‌رنج و تێبینیه‌كانیان سیمیناره‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند كرد.
شایه‌نی باسه ئه‌و وێبیناره به‌شێك بوو له خولی (٣) مانگی زانكۆی (FAU) ئه‌ڵمانی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر وه‌ك به‌شێك له پرۆژه‌ی (٧) حه‌وت ساڵه‌ی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو زانكۆ به‌مه‌به‌ستی پێشخستنی توانای وانه‌گوتنه‌وه و توێژینه‌وه‌ی مامۆستایانی زانكۆ.