وێركشۆپێك به ناونیشانی (بنه‌ماكانی وانه‌گوتنه‌وه له خوێندنی باڵا) له لایه‌ن زانكۆی (FAU)ی ئه‌ڵمانی
هه‌ر له درێژه‌ی خولی (٣) سێ مانگی زانكۆی فریدریك ئه‌لیكسانده‌ر (FAU)ی ئه‌ڵمانی و سه‌نته‌ری په‌روه‌رده‌ی پێشه‌نگكاری و كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ره‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین بۆ مامۆستایانی زانكۆ حكومیه‌كانی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی پێشخستنی توانای وانه‌گوتنه‌وه و توێژینه‌وه‌ی مامۆستایانی زانكۆ، رۆژی پێنجشه‌ممه به‌رواری (٢٦\١١\٢٠٢٠) وێركشۆپێك لە لایەن سەنتەری پێداگۆجی زانكۆی فریدریك ئەلیكساندەر ڕێكخرابوو لەسەر بنه‌ماكانی وانەگوتنەوە لە خوێندنی باڵا.
له وێركشۆپه‌كه تاوتوێی شێواز و بنه‌ماكانی راهێنانی مامۆستایانی زانكۆ له وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌تایبه‌ت له هه‌رێمی باڤاریا كرا، پاشان پلاتفۆرمێكی ئۆلاین بۆ مامۆستایانی به‌شداربوو رێكخرا بۆ سوودبینین له دوو هەفتەی داهاتوو بۆ زیاتر ئاشنابوونی مامۆستایان بە سیستەم و شێوازی وانەگووتنەوە و بنه‌ماكانی لە هەرێمی باڤاریا.
شایانی باسه وێركشۆپه‌كه به به‌شداری مامۆستایانی تری هەر یەکە لە زانکۆیەکانی دهۆک و سلێمانی و گەرمیان و راپەڕین و سۆران و هه‌ڵه‌بجه و كۆیه به‌رێوه‌چوو.