ڕێكەوت: 22/11/2024
ڕۆژی: شهممه
كات: 08:10ی شەو بەشێوەی ئۆنلاین
پاڵپشت بە ڕەزامەندی بەڕێز سەرۆكی زانكۆ لەسەر بڕگەی چوارەم لە سێیەمین كۆنووسی لیژنەی بەدواداچوونی تەكنیكی تایبەت بەپێكهێنانی لیژنەیەك بۆ ئامادەكردن و پێداچوونەوە بە كۆرسبووكی هەر چوار مۆدیوڵە هاوبەش و داوكراوەكانی زانكۆ(كارامەییە ئەكادیمییەكان، كارامەیی كۆمپیوتەر، ئینگلیزی بۆ قوتابیانی زانكۆ، كوردناسی). ئەمشەو بەئامادەبوونی بەڕێز (پ.د.نبیل عادل فخری) بهڕێوهبهری دڵنیایی جۆریی و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان و سەرجەم ئەندامانی لیژنەكە، كۆبوونهوهی خۆیان ئهنجامدا. لەسهرهتای كۆبوونەوەكەدا بهرێز(پ.د.نبيل عادل فخری) بەخێرهاتنى هەریەك لە بهڕێزان ئەندامانی لیژنەی كردوو، پاشان ئەم بابەتانە تاووتوێكرا:
یهكهم: سەبارەت بە ئامادەكردن و پێداچوونەوە بە كۆرسبووكی هەر چوار مۆدیوڵە هاوبەش و داوكراوەكانی زانكۆ (كارامەییە ئەكادیمییەكان، كارامەیی كۆمپیوتەر، ئینگلیزی بۆ قوتابیانی زانكۆ، كوردناسی). پێشنیاركرا هەریەك لە بەڕێزانی ئەندامانی لیژنە بەپێی پسپۆریی و ئەزموونی وانە گوتنەوەیان لەماوەیەك هەفتەیەكدا كۆرسبووك بۆ مۆدیۆڵە داواكراوەكانی زانكۆ ئامادەبكەن لەسەر بنەمای پێواژوی بۆلۆنیاو دواتر گشتاندنی پێبكرێت بەسەر سەرجەم بەشەكانی كۆلێژە جیاوازەكاندا.
ئەندامانی لیژنە بەمشێوەیەی خوارەوە ڕاسپێردران بۆ ئامادەكردنی كۆرسبووك:
- پ.ی.د.محمد أحمد حسن/ مۆدیوڵی كوردناسی
- پ.ی.د.دلير صالح حسن/ مۆدیوڵی كارامەیی كۆمپیوتەر
- پ.ی.م.هەردەوان محمود كاكەشێخ/ مۆدیوڵی كارامەییە ئەكادیمییەكان
- م.حوسێن أحمد مصطفی/ مۆدیوڵی كارامەییە ئەكادیمییەكان
- د.حيدر صابر حسن خضر/ مۆدیوڵی ئینگلیزی بۆ قوتابیان
دووەم: سەبارەت بە پێدانی بەرچاوڕوونی بە مۆستایانی مۆدیوڵە داواكراوەكانی زانكۆ، پێشنیاركرا لە پاش ئامادەكردنی كۆرسبووكی هەر چوار مۆدیوڵەكە وێركشۆپێك بۆ مامۆستایان پێشكەش بكرێت بۆ پێدانی بەرچاوڕوونی لە چۆنیەتی وتنەوەی ئەو مۆدیوڵانە لەسەر بنەمای پێواژۆی بۆلۆنیا.
كۆرس کۆد | ناوى مۆدیوڵ | کات.تیۆرى | کات.پراکتیکى | ECTS |
SU1001 | كارامەیی كۆمپیوتەر-Computer Skills | 1 | 2 | 3 |
SU1002 | كارامەیی ئەكادیمی-Academic Skills | 2 | 2 | 6 |
SU1003 | كوردناسی-Kurdish Studies | 2 | - | 3 |
SU1004 | English for university students | 2 | - | 3 |
SU1005 | English for specific purposes | 2 | - | 3 |
SU3001 | Research Methodology | 2 | - | 3 |
Research project | - | - | 9 |
سێیەم: سەبارەت بە ژمارەی كاتژمێرەكان و ژمارەی كرەدیت(ECTS)ی هەریەك لەو چوارمۆدیوڵە، جەخت لەسەر ئەوەكرایەوە كە دەبێت سەرجەم كۆلێژو بەشەكان پابەندبن بەناوەرۆكی كۆنووسی لیژنەی باڵای بۆلۆنیا پرۆسێس لە دیاریكردنی كۆرس كۆدو ژمارەی كاتژمێرەكان و ژمارەی كرەدیت(ECTS)ی هەریەك لەو چوارمۆدیوڵە.
بەمشێوهيه دواى 2:00 كاتژمێر كۆبوونهوهكه كۆتايى هات. لە كۆتایدا كۆبوونەوەكە داخرا.
پ.د.نبیل عادل فخری
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان