رێككەوتی 12/09/ 2019, لە هۆڵی كۆچەر بیركار، لە سەنتەری رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی زانكۆی سەڵاحەدین, بە ئامادەبونی ژمارەیەك لە سەرۆك زانكۆكان و بەرێوەبەرە گشتیەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و مامۆستایانی زانكۆ، رێورەسمی دەرچوونی یەكەم خولی پێداگۆجی لە سەنتەری پێداگۆجی زانكۆی سەلاحەدین بەرێوەچوو، كە تیاییدا بروانامە بەسەر بەشداربوانی خولەكە دابەشكرا