یاریدەری سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی , كۆبوونەوەیەكی فراوانی لەگەڵ گشت بەرێوەبەرەكانی سەر بە سەرۆكایەتی زانكۆی سەڵاحەدین و یاریدەدەرانی راگری كۆلێژەكان, ئەنجام دا
رێككەوتی 11/25/ 2019، لە هۆڵی سمیناری سەنتەری رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی زانكۆی سەڵاحەدین، د. جەوهەر فەتاح، یاریدەری سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی، كۆبوونەوەیەكی فراوانی لەگەڵ گشت بەرێوەبەرەكانى سەر بە سەرۆكایەتی زانكۆی سەڵاحەدین و یاریدەدەرانی راگری كۆلێژەكان، ئەنجام دا
لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ئامادەكاری بۆ پرۆسەی دەستنیشانكردنی (فەرمانبەر، بەرپرسی هۆبە، بڕیاردەری بەش، سەرۆكی بەش، لەسەر ئاستی كۆلێژ) هەروەها مامۆستا، توێژەر، بەڕێوەبەر و یاریدەدەری راگر، راگر، بەرپرسی هۆبە، ساڵانە لە مەراسیمێكدا رێزلێنانیان پێ دەبەخشرێت.