ڕۆڵى سه‌نته‌رى ئیبن سینا ئه‌لیكترۆنى بۆ ڕاگرتنى به‌ره‌و كراوه‌یى كۆمهڵگاو دامه‌زراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى شارستانى و ده‌زگاكانى حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانى (تایبه‌ت و كه‌رتی گشتى), له‌پێناو بڵاوكردنه‌وه‌ى ڕ‌ۆشنبیرى فێركردنى ئه‌لیكترۆنى بۆهاوكارى له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌زگاو دامه‌زراوانه‌دا.
سه‌نته‌ر فێركردنى ئه‌لیكترۆنى ژینگه‌یه‌كى زانكۆیى ده‌وڵه‌مه‌ند و نوێ دابین ده‌كات وه كارلێك كردنێكى راسته‌وخۆ له رێگاى هێڵى ئینته‌رنێت له نێوان قوتابى و ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى وانه ووتنه‌وه و نوێ كردنه‌وه‌ى كه‌ره‌سته‌ى فێركارى و هێڵه‌كانى ئه‌لیكترۆنى و چالاككردنى پڕۆگرامى ئه‌لیكترۆنى, وانه‌ى فێركردنى ئه‌لیكترۆنى دواكاریهكى په‌روه‌رده‌ییه, نه‌ك به‌و پێیه‌ى جێگاى وانه وتنه‌وه‌ى كۆن بگرێته‌وه به‌ڵكو گه‌شه‌پێدانى وانه وتنه‌وه‌یه و كات و شوێن كراوه‌یه بۆ وانه وتنه‌وه پێشكه‌وتنى خێرا له رووى دیجتاڵ و تۆرى په‌یوه‌ندى و ته‌كنه‌لۆجیاى جۆراو جۆر وه‌كو ئینته‌رنێت, پۆستى ئه‌لیكترۆنى, كۆمپیوته‌ر و كۆنفراسى ڤیدیۆیی كه یارمه‌تى پرۆسه‌ى راگه‌یاندنى ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتوو و ده‌رفه‌ت ده‌دات بۆ فێركار بگه‌رێت له سه‌رچاوه هه‌موو ئه‌مانه‌ى سه‌ره‌وه‌ش هۆكارن بۆ هاندانى قوتابخانه سه‌ره‌تایی و ئاماده‌یی و قوتابخانه نموونه‌ییه‌كان بۆ سه‌رنج راكێشانى رێگاكان بۆ ته‌كنه‌لۆژیاى نوێ بریتى یه له كۆمه‌لێك ئهنامى زانستى كه وا هه‌ڵگرى بروانامه‌ى زانستى به‌رزن وه‌ك (دكتۆرا, ماسته‌ر,بكالۆریۆس) بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێشنیار بۆ:
1. پرۆژه‌ى بروانامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر روخسه‌تى كۆمپیوته‌ر(ICDL) International Computer Driving License Project
له‌به‌ر پێداویستى كۆمه‌ڵگا بۆ دابین كردنى ئه‌م بڕوانامه‌یه بۆ ده‌رچووانى قوتابیانى قۆناغى چواره‌م له هه‌موو پسپۆرییه‌كان تاكو بتوانن ئاستى زانستى خۆیان له‌سه‌ر پرۆسه‌ى ته‌كنه‌لۆژیاى نوێ له‌سه‌ر فێركردن و فێربوون, تاكو بتوانن له‌گه‌ڵ سه‌ده‌ى بیست و یه‌ك كه تێدا نوێترین ته‌كنه‌لۆژیا و پێداویستى هونه‌رى له بوارى وانه وتنه‌وه وه به‌كارهێنانى ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه له رێگاى وانه‌ى وتنه‌وه‌ى نوێ جگه له پێداویستى بازاڕ بۆ ئه‌م بڕوانامه نێو ده‌وڵه‌تیه.
2. پرۆژه‌ى به‌شداربوونمان له‌سه‌ر پرۆسه‌ى فێركردنى ئه‌لیكترۆنى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى زانكۆكانى وو‌ڵاتى عه‌ره‌بی.
بۆ ئه‌وه‌ى به‌كارهێنان و ئیش كردن له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه وه‌كو زانكۆى سه‌لاحه‌دین رۆڵمان هه‌بێت تێدا بتوانین سوودمه‌ند بین و هاوكار بین. به باشى ده‌زانم ئه‌م هه‌نگاوانه بۆ وه‌ده‌ست هێنانى شوێنى زانستى له نێوان زانكۆ عه‌ره‌بى و جیهانى و ناوخۆیى یه‌كان بۆ وه‌ده‌ست هێنانى پله‌ى باڵا له پێشبركێ جیهانیه‌كان.
3. پێشنیار بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌ره‌پێدانى پرۆگرام له زانكۆكه‌مان تاكو بتوانن وه‌كو پێشنیارى سه‌نته‌ر وانه‌یه‌ك دابنێنن به ناونیشانى (التعلم الالكترونى) له‌به‌شه‌كانى زانستى كۆمپیوته‌ر له زانكۆكه‌مان.
4. پرۆژه‌ى تاقیگه‌ى ڤیدیۆ كۆنفرانس (Video Conference).
سه‌باره‌ت به دانان و دروست كردنى تۆرى نێتى ڤیدیۆ كۆنفرانس له سه‌نته‌ره‌كه‌مان, كه‌وا ره‌زامه‌ندى سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر وه‌رگیرا و ده‌رخسته‌یه‌كى پێداویستى هونه‌رى و ته‌كنیكى بۆ رێكخرا به‌ڵام دواخرا تاكو په‌سه‌ند كردنى بودجه, بۆ ئه‌م مه‌به‌سته توانیمان شوێن بۆ ئه‌و ڤیدیۆ كۆنفرانسه له ناو سه‌نته‌ر دابنێن , وه دانانى هه‌ندێك كۆمپیوته‌ر كه بریتین له (7) كۆمپیوته‌ر له ناو هۆڵى گشتى و توانیمان كاره‌بایی و تۆرى ئینترانێتى بۆ دابنێین هه‌روه‌ها ئامێرى به‌هێز كردنى تۆرى ئینته‌رنێتمان بۆ دانا.
5. پرۆژه‌ى تاقیگه‌ى مه‌ڵتیمیدیا (MML)
6. پرۆژه‌ى فێركردنى ئه‌لیكترۆنى بۆ كۆلیژى بنه‌ره‌تى ئێواران و به‌یانیان بۆ قۆناغى سێیه‌م و چواره‌م.
بۆ ڕاهێنانى مامۆستایان له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانى وانه‌ى ئه‌لیكترۆنى و بڵاو بوونه‌وه‌ى به قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كان, كه‌وا له قۆتاغى چواره‌م ڕاهێنانى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن, بۆ ئه‌وه‌ى ببێته وانه‌یه‌كى ئه‌لیكترۆنى بۆ گشت قوتابخانه‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده.
7. پرۆژه‌ى قوتابخانه‌ى ئه‌لیكترۆنى له هه‌رێم
پرۆژه‌ى (المدارس الالكترونیه فی كوردستان E-Schools), پرۆژه‌ى فێركردنى ئه‌لیكترۆنى بۆ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده, بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى فێركردنى ئه‌لیكترۆنى بگوازینه‌وه بۆ هه‌موو قۆناغه‌كانى خوێندن له ناوه‌ندى و دواناوه‌ندییه‌كان, بۆ په‌ره‌پێدانى خوێندن و پێشكه‌وتنى له ناو هه‌موو قۆناغه‌كان و سوود وه‌رگرتنى قوتابیان له بوارى پرۆسه‌ى فێركردنى ئه‌لیكترۆنى. له‌گه‌ڵ راهێنانى مامۆستایان له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى مامۆستایان له وانه‌ى كلاسیكیه‌وه بۆ ته‌كنه‌لۆجیاى تۆماركردنى وانه‌ى ئه‌لیكترۆنى ببێته پاڵپشتى زانیارى له سیسته‌مى هاوچه‌رخى نوێ له‌گه‌ڵ به‌هێزكردنى تواناى ئه‌كادیمیی بۆ به‌دیهێنانى ئامانجى دڵنیابوونى كوالێتى.
8. پرۆژه‌ى په‌ره‌پێدان و كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رى ئیبن سینا له زانكۆ حكومی و تایبه‌ته‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
كردنه‌وى خولى فێركردنى ئه‌لیكترۆنى بۆ كۆمه‌ڵێك مامۆستایانى سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بكه‌ینه‌وه تاكو تیشك و ئاشنایی بخه‌ینه سه‌ر پرۆژه‌ى فێركردنى ئه‌لیكترۆنى له هه‌رێمى كوردستان به هاوكارى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌لایه‌ن سه‌نته‌رى ئیبن سینا. تاكو ژینگه‌یه‌كى ئه‌كادیمی بۆ قوتابیان و مامۆستایان دابین بكرێت.
9. پرۆژه‌ى فێركردنى ئه‌لكترۆنى بۆ په‌یمانگه‌ى ڕاهێنان و گه‌شه پێدانى په‌روه‌رده‌یى .
به‌ره‌و پێشبردنى سیسته‌مى خوێندن له هه‌رێمى كوردستان, ئه‌م سه‌رده‌مه‌ى ئێمه سه‌رده‌مى زانیارى ژماره‌یى یه (وانه‌ى ژماره‌یى كارلێكردنه) تێبینى ده‌كه‌ین كه‌وا سه‌رده‌مى نووسین ته‌نها چه‌ند ساڵێَكى كه‌مى ماوه وه له ماوه‌یه‌كى كورتدا ده‌بینین كه‌وا پێنووس و په‌راو و بۆردى ره‌ش وه‌رگێرا بۆ بۆردى سپى له مۆزه‌خانه‌كاندا ده‌بینرێت بۆیه پێویسته له‌سه‌رمان باوه‌رمان به گشت به‌هاكانى به‌ره‌و پێش چوونى مرۆییه‌كان هه‌بێت.
10. پرۆژه‌ى كهمتازیا ستۆدیۆ Camtasia Studio:
ئه‌م پرۆگرامه به‌كاردێت بۆ تۆماركردنى وانه‌ى ئه‌لیكترۆنى له‌لایه‌ن مامۆستا كه تیایدا ده‌توانرێت چه‌ندها جۆر فایل به‌یه‌كه‌وه به‌كار بهێنرێت وه‌ك پاوه‌رپۆینت و ڤیدیۆى تایبه‌ت به وانه‌كه. هه‌روه‌ها ده‌توانرێت گۆرانكارى بكرێت له‌و فایلانه‌ى كه به‌كارده‌هێنرێت بۆ ئاماده‌كردنى وانه ئه‌لكترۆنیه‌كه.
11. پرۆژه‌ى په‌ره‌پێدانى توانایى مامۆستایان و قوتابیانى نابینا به ئاراسته‌ى فێركردنى ئه‌لكترۆنى.
سه‌نته‌رى فێركردنى ئه‌لكترۆنى هه‌ڵسا به پێشنیاركردنى ئه‌م پرۆژه‌یه بۆ مامۆستا و قوتابیانى نابینا به ئاراسته‌ى فێركردنى ئه‌لكترۆنى بۆ باشتركردنى تواناكانیان و به‌شدارى كردنیان له په‌رپێدانى كۆمه‌ڵگا هه‌روه‌ها نوێنه‌رى عێراق له یونسكۆ پاریس وه نوێنه‌رى یونسكۆ له پاریس (د.محمد میلودى) پاڵپشتى خۆیان نیشاندا بۆ ئیش و كاره‌كانى سه‌نته‌ره‌كه‌مان وه هاندان بۆ پرۆژه‌كانى مرۆیى په‌روه‌رده‌یى و زانستى كه زانكۆكه‌مان پێى هه‌ڵده‌ستێت وه له پلانى سه‌نته‌ره‌كه‌مان بۆ په‌ره‌پێدانى پرۆژه‌ى فێركردنى ئه‌لكترۆنى بۆ ئه‌وانه‌ى كه نابینان بۆ مامۆستا و قوتابیان له هه‌ولێرى پایته‌خت. سه‌نته‌ره‌كه‌مان هه‌ڵسا به بانگێشت كردنى مامۆستا (على محمد على) كه هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌ره له بوارى مێژوو له په‌یمانگه‌ى نابینا له هه‌ولێر وه به‌شداربوو له خولى (19)ى رێگاكانى وانه ووتنه‌وه بۆ تۆماركردنى وانه له ستۆدیۆى سه‌نته‌ر به یارمه‌تى ستافى سه‌نته‌ره‌كه‌مان. هه‌روه‌ها مامۆستا (حسن یوسف كریم) كه هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌ره له زمانى كوردى وه به‌شدار بوو له خولى (4)ى رێگاكانى وانه ووتنه‌وه‌ى مامۆستایان بۆ په‌ره‌پێدانى توانایى ئه‌كادیمى وه وانه‌ى تۆماركرد له ستۆدیۆكانى سه‌نته‌ره‌كه‌مان. وه له به‌رده‌وامى كار‌و چالاكیه‌كانى سه‌نته‌ره‌كه‌مان سه‌ردانی كردنى په‌یمانگه‌ى نابینایان بۆ وانه خوێندن و شێوازى رێگاكانى وانه ووتنه‌وه‌ى ئه‌لكترۆنى.
12. پرۆژه‌ى Ranking
پرۆژى چاكسازى وزیادكردنى زنجیره‌یى وه‌كو زانكۆى جیهانى له رێگاى زانكۆى گریمانى پێشنیار و په‌ره‌پێدان بۆ زیادكردنى رانكى زانكۆكه‌مان ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌م پرۆژه‌یه زانكۆى جیهانى بۆ زیادكردنى وچاكسازى تواناى مامۆستایانى و كۆلیژه‌كان له رێگاى پرۆژه‌ى فێركردنى ئه‌لیكترۆنى ئه‌مه‌ش ئه‌نجام ده‌درێت له رێگاى بڵاوكردنه‌وه‌ى رۆشنبیرى وانه‌ى ئه‌لیكترونى و به‌رهه‌م هێنانى وانه و كۆرساتى ئه‌لیكترونى له‌گه‌ڵ توانایى تاقیكرنه‌وه و تێستى تایبه‌تى ئه‌لیكترون.
چۆنیه‌تى زیادكردنى ئاستى زانكۆ
به مه‌به‌ستى زیاد كردنى زنجیره‌ى زانكۆى جیهانى ئه‌بێت چالاكى وفاكتهرى نۆى بخرێته سه‌ر چالاكییه‌كانى ئاسایى كه‌وا زانكۆ ئه‌نجامى ئه‌دات وپوخته‌ى ئه‌م چالاكییه ئه‌نجام ده‌درێت به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه:-
• دانانى داتا بێ‌س بۆ بڵاوكراوه‌كانى ئه‌لیكترونى, په‌رتوكى ئه‌لیكترونى, لێكۆڵینه‌وه‌ى ئه‌لیكترونى, تاقیگه‌ى گریمانى, ڤیدیۆ كۆنفراس, به‌شداربوون له كۆنفرانسى ناوخۆ و جیهانى له‌گه‌ڵ به‌شداربوون له گۆڤار و راپۆرتى ئه‌لیكترونى.
• كاركردن به رێنمایى به‌تایبه‌ت زانستى و پێداچوونهى پله‌ى زانستى مامۆستایان له‌م بواره‌دا له رێگاى ههندانى مامۆستایان بۆ بڵاوكردنهوى تۆێژینهوهكانیان له گۆڤار و كۆنگره جیهانى وناوخۆیى یه‌كان.
• ئاگاداركردنه‌وه‌ى مامۆستایان بۆ زیادكردنى به‌رهه‌مى تیۆرى و پراكتیكى وه هه‌ژماركردنى خاڵ بۆ دڵنیاى جۆرى له ئه‌نجامدا خاڵ زیاد ده‌كات بۆ كۆلێژ وبه‌ش و زانكۆ و هه‌روه‌ها خاڵه‌كانى زنجیره‌ى زانكۆى جیهانى زیاده‌كات.
13. پرۆژه‌ى جینۆسایدى كورد له ده‌رسیم تاكو شنگال(1937-2014)
له مێژووى نوێ و هاوچه‌رخدا زۆر تاوانى جینۆساید دژ به گه‌لى كورد كراوه ئه‌م پرۆژه‌ییه كار له‌سه‌ر دیكۆمێنتكردنى جینۆساید و ئه‌نفالى كورد ده‌كات. له بوارى لێكۆلینه‌وه و توێژینه‌وه و دیكۆمێنتكردنى تاوانه‌كانى جینۆساید‌و ئه‌نفال گرنگى و بایه‌خى خۆى هه‌یه پێشوتریش له‌م ئاسته هه‌ندێك هه‌نگاو نراوه ناكرێ نادیده بكرێت، به‌ڵام نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست له‌سه‌ر پێى خۆى راوه‌ستێ له‌شوێنێك وه‌ستاوه. ئێمه وه‌ك ده‌زگا له‌سه‌ر ئه‌م ئاسته كار ده‌كه‌ین بۆ ناساندنى سه‌رجه‌م تاوان و دۆسیه‌ى جینۆساید و ئه‌نفالى گه‌لى كورد و كوردستان له‌سه‌ر ئاستى ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه‌ى كوردستان هه‌روه‌ها ئه‌رشیف كردن و دیكۆمێنتكردنى ته‌واوى كه‌ل و په‌له‌كانى به‌جێماو له چوارچێوه‌ى تاوانه‌كانى جینۆساید و ئه‌نفال و هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانى لێكۆلینه‌وه و توێژینه‌وه‌ى ئه‌كادیمى تایبه‌ت بهجینۆسایدى ئه‌نفال له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانى خوێندن به ڕه‌چاوكردنى تایبه‌تمه‌ندى قۆناغه‌كانى خوێندن له بنه‌ڕه‌تى تا وه‌كو زانكۆ و په‌یمانگاكان و سازكردنى كۆنفراس و سمینار به مه‌به‌ستى ئالۆگۆركردنى زانیارى به‌شێوه‌ى زانستى و ئه‌كادیمى ستاندار وه چه‌ندین ئامانجى دی.
14. خه‌رمانى كتێب
یه‌كێ له چالاكیه‌كانى سه‌نته‌رى ئیبن سینا كردنى نووسراو بۆ گشت كۆلێژه‌كان بۆ ئاگاداركردنه‌وه یان بۆ په‌یوه‌ندى كردن به سه‌نته‌ره‌كه‌مان تاكو بتوانین پوخته‌یه‌ك له‌سه‌ر كتێبه‌كانیان تۆمار و بڵاوبكه‌ینه‌وه له رێگاى تۆرى ئینته‌رنێت. زانكۆى سه‌لاحه‌دین خاوه‌نى ژماره‌یه‌كى زۆر له مامۆستا و پسپۆر و خاوه‌ن ئه‌زموونانه‌ى كه سنورى نیشتمانى و ئیقلیمى خۆیان تێ په‌راندووه وه له چه‌ندین زانكۆ ناوداره‌كانى جیهاندا كارى مامۆستایه‌تیان كردووه و به چه‌ندین زمانى بیانى به‌رهه‌م و توێژینه‌وه‌كانیان له گۆڤاره جیهانیه‌كاندا بڵاو كردۆته‌وه ئێمه خاوه‌نى ئه‌رشیفێكى ده‌وڵه‌مه‌ندین كه فراوانه له‌م سه‌ده‌یه‌دا به‌ڵام په‌رش و بڵاوه ئه‌گه‌ر له ئێستادا كار بۆ كۆكردنه‌وه‌ى نه‌كرێت ئه‌وه ئه‌و سامانه نه‌ته‌وه‌ییه به نرخه‌مان له ده‌ست ده‌چێت.