ئه‌ڵقه‌ى تاوتوێكردن بۆ په‌ره‌پێدانى سیسته‌مى خوێندن و فێركردن به هۆى جێ به‌جێ كردنى ته‌كنه‌لۆژیاى lCT نوێ.
زانكۆكانی كوردستان چۆن ده‌توانن كوالێتی فێركردن باشتر بكه‌ن به‌جۆرێك بتوانن كادیری لێهاتوو دروست بكه‌ن له‌بواری (IT) كه بتوانێت ڕووبه‌ڕوی جیهانی ئابووری ئه‌م سه‌رده‌مه ببێته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌م زانكۆیانه بتوانن به‌جۆرێك نه‌وه‌ی نوێ په‌روه‌رده بكه‌ن كه بتوانێت ڕووبه‌ڕوی سه‌رده‌می جیهانگیری ئه‌مڕۆ ببێته‌وه ده‌بێت زانكۆكانی كوردستان به‌جۆرێك گرینگ‌یان پێ بدرێت تاوه‌كو بگه‌ن به‌ئاستی زانكۆكانی جیهان, له دوای ساڵی 2003 به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا و تۆڕی ئینته‌رنێت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گوڕانكاری به‌خۆیه‌وه بینی له‌هه‌مان كاتدا جۆره‌ها پڕۆگرام به‌كارهات له‌لایه‌ن تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ. ئه‌م گۆڕانكاریه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر شێواز و ڕێگاكانی وانه ووتنه‌وه‌و فێربوون به‌جێهێشت له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌م گۆڕانكاریانه پێویسته ستراتیجی نیشتمانی گۆڕانكاری تێدابكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به ئاستێكی نوێ و سه‌رده‌میانه پێداویستیه‌كانی بازاڕی كار‌و كۆمه‌ڵگا پێداویستیه‌كانی گه‌شه‌پێدان دابین بكات و ئامانجی سه‌ره‌كی بێت. پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیاو تۆڕی ئینته‌رنێت كاریگه‌ری زۆری هه‌بووه له‌سه‌ر جیهانگیری به‌م هۆیه‌وه گۆرانكاری دیموكراتی زۆر له‌جیهان ڕوویداوه. ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رچاوی هه‌بووه له‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانی خوێندن له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تاییه‌وه تاوه‌كو ناوه‌ندی زانكۆش به‌تایبه‌تی له‌م چاره‌گه سه‌ده‌یه‌ی دواییدا. ئه‌م سه‌رده‌مه به‌سه‌رده‌می (زانیاری ژماره‌یی دیجیتاڵ) داده‌نرێت بۆیه وا دیاره كه‌وا سه‌رده‌می نووسین ته‌نها چه‌ند ساڵێكی تر به‌رده‌وام ده‌بێت و له داهاتوویه‌كی نزیكدا پێنوس، تێنووس، ته‌خته‌ی ڕه‌ش و سه‌وزو سپی لهمۆزهخانهكان داده‌نرێت. هه‌ر وه‌كو چۆن ئێستا سه‌یری (العتله والعجله) ده‌كه‌ین لهمۆزهخانهكان بۆیه ده‌بێت باوه‌ڕمان به پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تی هه‌بێت.
كۆكردنه‌وه‌ى پسپۆرانى ته‌كنیكى
ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌م چاوپێكه‌وتنه چۆنیه‌تى ئاماده‌كردنى پسپۆرانى هه‌ڵگرانى بڕوانامه له بوارى زانستى كۆمپیوته‌ر به هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه (دبلۆم، ماسته‌ر، دكتۆرا) له سه‌رجه‌م به‌شه‌كانى كۆلێژه‌كانى زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌وه‌ى ببنه پسپۆرانى فێركردنى ئه‌لكترۆنى.
هیوادارین ئه‌م گفتوگۆیه له‌لایه‌ن به‌شداربووان سه‌ركه‌وتووبێت وه داڕشتنی میكانیزمێكی هاوچه‌رخ بۆ په‌ره‌پێدان و په‌روه‌رده‌یى خوێندن و فێركردن له‌م قۆناغه له‌گه‌ڵ پرۆگرامه‌كانی خوێندندا هه‌وڵی چاكسازی و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنیان بدات وه ڕاوو بۆچوونی جیاجیا زۆرجار خزمه‌ت بهپرۆسهكان ده‌گه‌یه‌نێت، سه‌باره‌ت به خوێندنیش به‌هه‌مان شێوه به‌هۆی بۆچوونه‌كان بواری خوێندن پێش ده‌كه‌وێت. ئه‌م قۆناغه زۆر گرینگه كاتێك بمانه‌وێت زۆر به‌ره‌و پێشه‌وه بچین.
وه‌كو سه‌نته‌ر پێشنیار ده‌كه‌ین هه‌موو ده‌رچووانى پسپۆرانى زانستى كۆمپیوته‌ر به هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه كه بڕوانامه‌ى ماسته‌رو دكتۆرایان هه‌یه له سه‌رجه‌م خوله‌كانى رێگاكانى وانه ووتنه‌وه كه له ساڵانى 2013 تاكو 2018 له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى فێركردنى به‌رده‌وام به‌شدار بوون وه ئه‌و پسپۆرانه‌ى كه له زانكۆن. پێمان باشه ئه‌م پسپۆرانه كۆ بكه‌ینه‌وه له سه‌نته‌رى فێركردنى ئه‌لكترۆنى تاكو بتوانین تیمێكى زانستى به‌هێز پێك بهێنین بۆ گه‌شه پێدان له بوارى ته‌كنه‌لۆژیاى نوێ له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانى پرۆگرام له بوارى فێركردنى ئه‌لكترۆنى بۆ مامۆستایانى زانكۆكه‌مان له‌گه‌ڵ قوتابیانى سه‌ده‌ى بیست و یه‌ك.