• بەرێوەبەری سەنتەر (د.اسماعیل موسی مراد) لەرێکەوتی (٢٠٢٠/٦/٧) بەشداربوو لە پلاتفۆرمی ئەلکترۆنی بە ناونیشانی (دارشتەی تاقیگەی ئەلکترۆنی) کە پێشکەشکرا لەلایەن (د. بشری علی) مامۆستا لە کۆلێژی پەروەردەی کچان لە زانکۆی بەغدا.
• بەرێوەبەری سەنتەر (د.اسماعیل موسی مراد) لەرێکەوتی (٢٠٢٠/٨/٩) بەشداربوو لە پلاتفۆرمی ئەلکترۆنی بە ناونیشانی (پرۆژەی بچووک و ناوەند بۆ گەنجان) کە بە سەرپەرشتی (د. قیصر صالح مهدی) بەرپرسی یەکەی ئای تی لە زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی وە بەهەمانگی کۆمەڵێک مامۆستایانی زانکۆ لە عێراق بەرێوەچوو.
• بەرێوەبەری سەنتەری ئیبن سینا بۆ فێرکردنی ئەلکترۆنی (د.اسماعیل موسی مراد) بەشداربوو لە ۆرک شۆپێک بە ناونیشانی (نەوەی پێنجەم بۆ راگەیاندن و پەرەپێدانی ئەلیکترۆنی) لەرێکەوتی (٢٠٢٠/٨/١٥) کە پێشکەشکرا لەلایەن بەرێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی زانستی بە سەرپەرشتی سەرۆکی زانکۆی عێراق (د.علی صالح) لە گەڵ (د. صباح نوری) کە تیایدا جەختیان خستە سەر پرۆسەی خوێندنی ژمارەیی لەگەڵ بەکارهێنانی ئۆفیسی ئەلکترۆنی وە لەگەڵ بەکارهێنانی (زیرەکی دەستکرد) بۆ خوێندن و فێرکردن.
• بەرێوەبەری سەنتەر بەشداربوو لە ۆرک شۆپێکی ئەلکترۆنی بە ناونیشانی (پەرەپێدانی دراو) لە زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی بە شێوەی ئۆنلاین پێشکەشکرا لەلایەن (د. قیصر صالح مهدی) بەرپرسی یەکەی ئای تی لە زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی.
• چالاکی سەنتەر بە نوسراوی جۆراو جۆر:
سەنتەرەکەمان زنجیرەیەک نوسراوی پێشکەش کردووە
1. کۆمەڵێک سایتی ئەلکترۆنی بۆ قوتابیان و توێژەر (ماستەر و دکتۆرا).
2. پرۆژهی سهنتهر بۆ فێركردنی ئهلكترۆنی
جهخت كرا سهر ستافی تهكنیكی كه ئیش بكهن لهسهر ئهو سایته ئهلكترۆنیانهی كه بهكار دێت له بواری فێركردندا بۆ ئهوهی سوود لێیان وهربگیرێت بۆ ساڵی نوێی خوێندن.
3. نوسراوێک بۆ بەشداربوون لە پرۆسەی فێرکردنی ئەلکترۆنی بۆ ڕاهێنانی مامۆستایان لە سەنتەرەکەمان کە لەلایەن (سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی پەرەپێدانی ئەلکترۆنی) پێشکەش دەکرێ تاوەکو سەنتەرەکەمان تیشک بخاتە سەر پرۆسەی فێرکردنی ئەلکترۆنی بۆ مامۆستایانی بەشداربوو کە هەڵگری بڕوانامەی ماستەر و دکتۆران. پلانی سەنتەر بۆ مامۆستایانی ئەم کۆلێژانە بە مەبەستی تۆمارکردنی ئەلکترۆنی لە ستۆدیۆکانی سەنتەر چونکە وانەی ئەلکترۆنی داوایەکی پەروەردەیی یە لەم سەردەمە بۆ ئەوەی ژینگەی فێرکردن باشتر بکەین وە گرنگی پێ بدەین بە دڵنیایی جۆری، وە گەشەپێدانی ستافی پسپۆر، وە ڕاهێنانیان لە بواری فێربوون و فێرکردنی ئەلکترۆنی. بە نموونە سەنتەری ئیبن سینا بۆ فێرکردنی ئەلکترۆنی کە لە لایەن رێکخراوی یونسکۆ پەسەند کراوە لەگەڵ هەر دوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەغدا و هەولێر.