كۆليژى په‌روه‌رده/ شه‌قڵاوه وه‌ك ناوه‌ندێكى ئه‌كاديمى و زانستى به ئامانجى گه‌شه‌دان به بوار و كايه جۆراو جۆره‌كان له ڕووى توانا مرۆييه‌كان وبه‌رزكردنه‌وه‌ى به‌ها و ڕۆشنبيركردنى نه‌وه‌ى نوێى گه‌له‌كه‌مان بهچهكى زانستى سه‌رده‌م هه‌ميشه پێشه‌نگ بووه، هه‌روه‌ها له ئه‌نجامدانى سيمينار و چاڵاكيه جۆراو جۆره‌كان له بواره جۆراو جۆره‌كان بۆ پێش خستنى قوتابيانمان له كۆليژهكهماندا له ئاستێكى باش و پێويستدا بووه. كۆليژه‌كه‌مان له ساڵانى خوێندنى (2012-2013) وه‌ك به‌شێك له كۆليژى په‌روه‌ده كرابوويه‌وه، به‌ڵام دواجار به‌هۆى به‌ره‌و پێش چوون و ده‌سته‌به‌ربوونى مه‌رج و پێوه‌ره‌كانى كۆليژ له ڕێكه‌وتى (24/11/2014) به فه‌رمانى وه‌زارى ژماره (1375 له 24/11/2014) وه فه‌رمانى زانكۆيى (4ن/ 1943 له 25/11/2014) بڕيارى بوونى به كۆليژێكى سه‌ربه‌خۆ بۆ ده‌رچوو، وه‌ك كۆلێژێكى سه‌ربه‌خۆى سه‌ربه زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددين چاڵاكيهكانى خۆى خسته گه‌ڕ.
له ئێستادا كۆليژه‌كه‌مان پێك دێت له چوار به‌ش، كه هه‌ريه‌كه له به‌شه‌كانى (زمانى كوردى، زمانى عه‌ره‌بى، بايۆلۆژى، فيزيا) له خۆ ده‌گرێت، خولى يه‌كه‌مين و دووهمينى ده‌رچوانى خۆى خستۆته خزمه‌تى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى كه له ساڵانى خوێندنى (2015-2016) و (2016-2017) دابوو، ئێستاش به‌رده‌وامين له خزمه‌تكردنى كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان بۆ ده‌رچوواندنى خولێكى تازه‌ى قوتابيانمان بۆ ساڵى خوێندنى (2017-2018) به چه‌كى تازه‌ى زانستى و سه‌رده‌م كه ژماره‌ى قوتابيانمان له هه‌ر چواربهشهكه كه له كۆتاييه‌كانى خوێندنن (172) قوتابين.
جێگاى ئاماژه پێدانيشه كه له به‌روارى 28/12/2017 بڕيارى كردنه‌وه‌ى به‌شى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى وه‌ك پێنجه‌م به‌شى كۆليژه‌كه‌مان بڕيارى كردنه‌وه‌ى درا، به‌مه‌ش له ساڵى خوێندنى (2018-2019) ئه‌م به‌شه‌ش ده‌رگاى وه‌رگرتن به ڕووى قوتابياندا ده‌كاته‌وه.