به ئامانجی خۆپارێزی و په‌یڕه‌وكردنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان له دووركه‌وتنه‌وه له په‌تای ڤایرۆسی كۆڕنا، له‌ژێر رۆشنایی كۆبوونه‌وه‌ی ژماره(9)ی ئه‌نجووومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی له رۆژانی (25 و 29/8/2020) له ته‌وه‌ره‌ی(یه‌كه‌م)، بڕگه‌ی(دووه‌م)، خاڵی(7)، تایبه‌ت به میوانداری قوتابیانی زانكۆ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئاگاداری قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆمان ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌وانه‌ی نیشته‌جێی شار‌و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانن، به‌شێوه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌توانن پێش واده‌ی ده‌ستپێكردنی ساڵی تازه‌ی خوێندنی 2020-2021 ده‌ست به مامه‌ڵه‌ی میوانداری بكه‌ن، باشتروایه پێش رێكه‌وتی(4/10/2020) كاروباره‌كان ته‌واو بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دانه‌بڕێن له سه‌ره‌تای پڕۆسه‌ی خوێندن به شێوه‌ی خوێندنی ئاوێته.
بەهیوای ساڵێکی پڕ لە زانست و زانیاری بۆ هەموو لایەک
زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر