
زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، ده‌ستاوده‌ست و گۆڕانكاری له پۆستێك ڕاگه‌یاند
ڕێككهوتی ( ١٧ی ٨ ی ٢٠٢٢ ) " له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ بە فه‌رمانی پ.ی.دکامەران یونس محمدئەمین سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین-هه‌ولێر، لە ڕێوڕەسمێکدا به‌ڕێوه‌به‌ری كۆگا و دابینكردنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر دەستبەکاربوو.
جێگای باسه ( هندرێت تاهیر " لە ئەرکی بەڕێوەبەری كۆگا و دابینكردنی زانكۆ دەستی ھەڵگرت" سۆران عبدالله " دەستبەکاربوو.
سەرۆکی زانکۆ سوپاس و پێزانینی ئاراستەی " بەڕێز: هندرێن تاهیر " کرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تێكۆشانی ناوبراوی بەرز نرخاند لە كۆگا و دابینكردن، کە بەوپەری سەرکەوتوویی کارەکانی بەڕێکوپێکی ئەنجامداوە.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-ھەولێر