
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین پرۆفیسۆر دکتۆر ئەحمەد دزەیی لە وتارێکیدا کە پیرۆزبایی لە پیرۆفیسۆرە تازەکان کرد
رۆژی ١٣/٦/٢٠١٩لە هۆڵی کۆچەر بیرکار لە سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆو ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان، لە مەڕاسیمێکی شایستەدا رێز لە تازە پرۆفیسۆرەکانی زانکۆ گیرا.
سەرەتای مەڕاسیمەکە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین پرۆفیسۆر دکتۆر ئەحمەد دزەیی لە وتارێکیدا کە بۆ ئامادەبووان پێشکەشیکرد، پیرۆزبایی لە تازە پیرۆفیسۆرەکان کردو هیوای خواست هەردەم زانکۆ توێژینەوەی ئاستی بەرزی تێدا ئەنجام بدرێت کە تیایدا رێگە چارەی کێشەکانی کۆمەڵگە لە خۆبگرێت و داهێنانی تازەی تێدا بکرێت، بە تایبەت بۆ ئەو بەڕێزانەی توێژینەوەکانیان دەبنە هۆکاری بەرزبونەوەی پلەی زانستی بۆ ئاستێکی باڵای زانستی بۆ پلە یپرۆفیسۆری، هەروەها لە بەشێکی دیکەی قەسەکانیدا رایگەیاند:ساڵانە زانکۆی سەلاحەدین ژمارەی ئەو مامۆستایانەی پلەی زانسیتیان بەرزدەبێتەوە جێگەی دڵخۆشییەو زانکۆمان لە هەموو رووەیەکەوە بۆتە پێشەنگی زانکۆکانی کوردستان و ئێستا نزیکەی ١٤٠ پرۆفیسۆرمان لە زانکۆ هەیەو ئەوانە هێمای شانازی هەموومانن.
پاشان سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین لەو مەڕاسیمەدا کە ئەنجومەنی زانکۆ ئامادەی بوون خەڵاتی رێزلێنان و پاداشتی بەخشییە (١٢) پرۆفیسۆری تازە. پرۆفیسۆرە تازەکان:
پ.د.محمد عبدالله کاکەسوور مامۆستا لە کۆلێژی ئاداب
پ.د.تەها حسێن علی مامۆستا لە کۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووری
پ.د.سالم عمر رەووف مامۆستا لە کۆلێژی کشتوکاڵ
پ.د. چەتۆ حمدامین سمایل مامۆستا لە کۆلێژی پەروەردە/ مەخموور
پ.د.بەحری حسن عبدالله مامۆستا لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان
پ.د. نەوزاد شکر اسماعیل مامۆستا لە کۆلێژی زمان
پ.د. حسن خالد مستەفا مامۆستا لە کۆلێژی زانستە وەرزشییەکان
پ.د. ئازاد عبید سالم مامۆستا لە کۆلێژی ئاداب
پ.د.خەدیجە خلیل مستەفا مامۆستا لە کۆلێژی پەروەردە
پ.د. علی حسن احمد مامۆستا لە کۆلێژی زانست
پ.د.تاهر مستەفا علی مامۆستا لە کۆلێژی زمان