
پ.د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین لەگەڵ شاندى زانکۆى ترناڤاى وڵاتى سلۆڤاکیا
پ.د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین لە دیوانى سەرۆکایەتى زانکۆدا پێشوازى لەشاندێکى زانکۆى ترناڤاى وڵاتى سلۆڤاکیا کرد کە پێکهاتبوو لە سێ پرۆفیسۆرى بوارەکانى کۆمەڵناسى و رامیارى و فەلسەفە و مێژوو، هاوکات ماوەى۱۰ رۆژە ئەم شاندە سەردانى زانکۆى سەلاحەددینى کردووە و لەکۆلیژى ئاداب چەندین سمینار و کۆڕیان سازداوە سەبارەت بە کۆمەڵناسى و فەلسەفە و مێژوو و رامیارى تیایدا چەندین خاڵیان خستۆتە روو سەبارەت بە چەندین لێکچوون لەنێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى سلۆڤاکیا لەرووى سروشت و مێژوو و ئەو بیروبۆچوونانەى سەبارەت بە پێشکەوتنەکان دەخرێتە روو، لەلایەکى دیکەوە سەردانى ئەم شاندە لەچوارچێوەى پرۆگرامى ئیراسمۆس پڵاسە، ئەمەو سەرەتا سەرۆکى زانکۆ باسێکى کورتى مێژوویى دەربارەى زانکۆى سەلاحەددین خستە روو لەپاشاندا باسى لەو پەیوەندیانە کرد کە زانکۆى سەلاحەددین دەبەستێتەوە بەزانکۆکانى جیهان بە تایبەتى زانکۆکانى ئەورووپا هاوکات هەماهەنگى زانکۆى سەلاحەددینى خستە روو لەگەڵ زانکۆى ترناڤاى وڵاتى سلۆڤاکیا بەتایبەت زانکۆى سەلاحەددینیان هەڵبژاردووە تا لەنێوان هەردوو لا پەیوەندى زانستى بێتە ئارا، شیاوى باسە شاندى میوانیش خۆشحاڵى خۆیان دەربڕى سەیارەت بەو پێشوازییە گەرمەى کە لەسەرۆکایەتى زانکۆى سەلاحەددین و کۆلیژەکانى لێیانکراوە، سەبارەت بە واژووکردنى رێککەوتن لەنێوان هەردوو زانکۆدا شاندى زانکۆى سەلاحەدین سەردانى زانکۆى ترناڤا دەکات لەنزیکترین کاتدا، ئەوەى شیاوى باسە لەم دانیشتنەدا یاریدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و دارایى و بەرپرسى پرۆگرامى ئیراسمۆس پڵاس ئامادە بوون.