
زانكۆى ته‌كنیكى باكوور سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى سه‌لاحه‌دینى كرد
پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین به‌وه‌كاله‌ت، له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى له‌شاندێكى زانكۆى ته‌كنیكى باكوور –موسڵ كرد، ئه‌مه‌و له‌سه‌ره‌تا سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین به‌وه‌كاله‌ت كورته‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌مێژووى زانكۆى سه‌لاحه‌دینى پێشكه‌شكرد، له‌پاشاندا باس له‌و بوارانه كرا، بۆ زیاتر هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان هه‌ردوو زانكۆدا، جه‌ختیش لهئاڵوگۆڕكردنى بیروڕاكان و به‌ستنى كۆنفرانس و ئه‌و بابه‌تانه‌ى په‌یوه‌سته بهبهرزكردنهوهى ئاستى زانستى له‌نێوان هه‌ردوو زانكۆدا.