
زانكۆی سه‌لاحه‌دین و زانكۆی عێراقییه په‌ره به په‌یوه‌ندییه زانستییه‌كانیان ده‌ده‌ن
رۆژی چوارشه‌ممه رێككه‌وتی 19/2/2020 له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، پرۆفیسۆر دكتۆر جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به وه‌كاله‌ت پێشوازی له شاندێكی زانكۆی عێراقیه كرد به سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی ساڵح حوسێن جبووری.
له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌خێرهاتنی شاندی میوان كرد و به‌كورتی پێكهاته و به‌شه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دینی بۆ شاندی میوان روونكرده‌وه و باسی له كار‌و چالاكییه‌كانی زانكۆ و چۆنییه‌تی پێشخستنی ئاستی زانستی و په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمییه‌كان له‌نێوان هه‌ردوو زانكۆی ناوبراو كرا.
دواتر به‌مه‌به‌ستی زیاتر بره‌ودان به ره‌وتی پێشخستنی كاروانی زانستی و په‌یوه‌ندییه زانستییه‌كان و سازدانی كۆنفرانسی زانستی له‌گه‌ڵ یه‌كتردا، رێككه‌وتنامه‌یه‌كی زانستی له‌نێوان هه‌ردوو زانكۆی سه‌لاحه‌دین و زانكۆی عێراقییه واژووكرا. له كۆتایی دیداره‌كه‌دا شاندی میوان خۆشحاڵی به‌و سه‌ردانه‌ی ده‌ربڕی و هیواخواز بوون، سوود له ئه‌زموونی زانستی یه‌كتر وه‌ربگرن.