
زانكۆى سه‌لاحه‌دین و زانكۆى ئه‌ربیلى نێوده‌وڵه‌تى رێككهوتنامهیهكیان واژوو كرد
زانكۆى سه‌لاحه‌دین سه‌ره‌ڕایى ئه‌وه‌ى وه‌ك هه‌موو داموده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌وامى فه‌رمى تیایدا راگیراوه به‌هۆى هاتنه ئاراى په‌تاى كۆڕۆنا، به‌ڵام به‌رده‌وامه له كار و چالاكییه‌كانى بۆ به‌ره‌وپێشبردن و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانست له‌بواره‌كانى ئاڵوگۆڕى بیروڕاكان و واژووكردنى رێككهوتنهنامهكان له‌گه‌ڵ زانكۆكانى دیكه تا بتواندرێ سوود له پسپۆڕى زانكۆكان وه‌ربگیرێ، یاخود سوود بهزانكۆكانى دیكه بگه‌یه‌نێ، هاوكات لهرێككهوتى 6-5-2020 پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین به‌وه‌كاله‌ت، له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى له پ.د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكى زانكۆى ئه‌ربیلى نێوده‌وڵه‌تى كرد، بۆ ئاڵوگۆڕكردنى بیروڕاكان سه‌باره‌ت به‌م دۆخه، هه‌ردوو لا له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بوون، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ره‌وڕه‌وه‌ى زانست ناوه‌ستێ، بۆیه ده‌كرێ زانكۆكان له‌هه‌موو دۆخه‌كاندا سوود له‌یه‌كتر وه‌ربگرن بۆ زیاتر بره‌ودان بهگهشهسهندنى خوێندن له‌هه‌موو بواره‌كاندا، له‌لایه‌كى دیكه‌وه سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى سه‌لاحه‌دین و زانكۆى ئه‌ربیلى نێوده‌وڵه‌تى رێككهوتنهمایهكیان واژوو كرد و له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك رێككه‌وتن، كه سوود به‌هه‌ردوو زانكۆ ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌وه‌ى شیاوى باسه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى خوێندنى باڵا و یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى قوتابییان و راگرى كۆلیژى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌تى و راگرى كۆلیژى زانست ئاماده‌بوون.