
به‌ڕێز پ.د. احمد انور دزه‌یی له مێوانداری شانی زانكۆی گوانی فه‌ره‌نسی
له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، دكتۆر ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆ، پێشوازی له شاندێكی تایبه‌تی زانكۆی غوانی فه‌ره‌نسی كرد، كه به‌مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی رێكه‌وتنی نێوانیان سه‌ردانی زانكۆی سه‌لاحه‌دینیان كردبوو.
له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به ووردی باسی له په‌یوه‌ندیه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرد له‌گه‌ڵ زانكۆ و دامه‌زراوه ئه‌كادیمیه‌كانی وڵاتی فه‌ره‌نسا، كه چه‌ندین چالاكی هاوبه‌شی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو ئه‌نجامدراوه. هه‌روه‌ها ئاماژه به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری كونسولخانه‌ى فه‌ره‌نسا كرد له بنیاتنانی په‌یوه‌ندیه زانستیهكانى نێوان زانكۆی سه‌لاحه‌دین و زانكۆ فه‌ره‌نسیه‌كان. سه‌ره‌رای ئه‌وانه‌ش سه‌رۆكی زانكۆ به شاندی میوانی راگه‌یاند كه زانكۆی سه‌لاحه‌دین پێویستی به هاوكاری زیاتره بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری به‌شی فه‌ره‌نسی، بۆ ئه‌مه‌ش پێویستی به هاوكاری زانكۆی غوانی فه‌ره‌نسیه بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره به پرۆگرامه‌كانی به‌شی فه‌ره‌نسی بدات.
له به‌رامبه‌ردا شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربری به نوێكردنه‌وه‌ی رێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ زانكۆی سه‌لاحه‌دین، هه‌روه‌ها به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان دا كه له ماوه‌ی داهاتوودا چه‌ندین چالاكی زانستی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ زانكۆی سه‌لاحه‌دین ئه‌نجام بده‌ن و هاوكاری ته‌واوی به‌شی فه‌ره‌نسی بكات و په‌ره به پرۆگرامه‌كانی بدات. هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه زانكۆكه‌یان ئاماده‌ن بۆ دابینكردنی ستافی تایبه‌ت بۆ به‌شی فه‌ره‌نسی و كردنه‌وه‌ی خولی تایبه‌ت بۆ مامۆستایانی ئه‌م به‌شه.
له دیداره‌كه‌دا كه نوێنه‌ری كونسولخانه‌ی فه‌ره‌نسا ئاماده‌بوو، ئاماده‌یی كونسولخانه‌ی ده‌ربری بۆ هه‌ر جۆره هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌ك بۆ پێشخستنی به‌شی فه‌ره‌نسی له زانكۆی سه‌لاحه‌دین.