
دواى سه‌ردانی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین (پرۆفیسۆر دكتۆرئهحمهد دزه‌یی) بۆ وڵاتی ئۆكرانیا و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ زانكۆی فرۆكه‌وانی نیشتمانی ئۆكرانی، رێكه‌وتنامه‌یه‌ك له‌نێوان هه‌ردوو زانكۆ واژۆكرا بۆ هه‌ماهه‌نگی كردن له كردنه‌وه‌ی به‌شی ئه‌ندازیاری فرۆكه‌وانی له كۆلێژی ئه‌ندازیاری زانكۆی سه‌لاحه‌دین.
زانكۆی فرۆكه‌وانی نیشتمانی ئۆكرانی یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین و كاریگه‌رترین زانكۆكان له‌بواری فرۆكه‌وانی له‌سه‌ر ئاستی جیهان به گشتی و له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا به تایبه‌تی. كه خاوه‌نی ده‌یان كۆلێژی له‌بواره جیاوازه‌كانی فرۆكه‌وانی له بواری سه‌ربازی و شارستانی. دوای ئه‌وه‌ی شاندێكی تایبه‌تی زانكۆ ئۆكرانیه‌كه سه‌ردانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرد و تاوتوێی سه‌ره‌تایی بابهتهكرا، دواجار سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له سه‌ردانێكیدا بۆ وڵاتی ئۆكرانیا توانی رێكه‌وتنی نێوان هه‌ردوو زانكۆ واژۆ بكات بۆ كردنه‌وه‌ی به‌شی ئه‌ندازیاری شارستانی له كۆلێژی ئه‌ندازیاری.
سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه ( ئه‌مه یه‌كه‌مین به‌شی ئه‌ندازیاری فرۆكهوانیه كه به‌و كوالیتیه به‌رزه بكرێته له‌سه‌ر ئاستی عیراق وهه‌رێمی كوردستان، كه گه‌وره‌ترین خزمه‌ت به بواری فرۆكه‌وانی شارستانی ده‌كات له كوردستان) سه‌باره‌ت به كاتی كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه سه‌رۆكی زانكۆ ووتی (له ساڵی نوێی خوێندن له كۆلێژی ئه‌ندازیاری به‌شی ئه‌ندازیاری فرۆكه‌وانی ده‌كه‌ینه‌وه‌و قوتابی وه‌رده‌گرین، هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی له‌نێوان زانكۆی سه‌لاحه‌دین و زانكۆی فرۆكه‌وانی نیشتمانی ئۆكرانی هه‌یه، قوتابیان له دوو ساڵی یه‌كه‌مدا له هه‌رێمی كوردستان ده‌خوێنن، دواتر دوو ساڵی كۆتایی له وڵاتی ئۆكرانیا درێژه به‌خوێندنه‌كه‌یان ده‌ده‌ن).
له په‌راوێزی سه‌ردانه‌كه‌یدا، سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین سه‌ردانی به‌شی فرۆكه‌وانی شارستانی كرد له زانكۆی فرۆكه‌وانی شارستانی، له نزیكه‌وه ئاشنای ئه‌و پێشكهوتنهبوو كه زانكۆ ئۆكرانیه‌كه له‌بواری فرۆكه‌وانی به‌ده‌ستی هێناوه، دواتر گه‌نگه‌شه‌ی پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش كرا له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ولاتی ئۆكرانیا بۆ په‌ره‌پێدانی فرۆكه‌وانی كۆپته‌ری تایبه‌ت به كشتوكاڵ، راگه‌یاندن، ته‌ندروستی، ژینگه. له‌میانه‌ی ئه‌و گفتوگۆیانه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه چۆن سود له‌و زانكۆیه وه‌ربگیرێت و په‌یوندیه ئه‌كادیمیه‌كان بكرێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت.
شایه‌نی ئاماژه بۆكردنه، زانكۆی فرۆكه‌وانی نیشتمانی ئۆكرانی گه‌وره‌ترین زانكۆیه له‌بواری فرۆكه‌وانی و دیزاینی تایبه‌تی هه‌یه بۆ فرۆكه‌ی شارستانی و فرۆكه‌ی جه‌نگی و فرۆكه‌ی بارهه‌ڵگری مرۆیی. ده‌رچووانی ئه‌م زانكۆیه له‌سه‌رجه‌م فرۆكه‌خانه‌كانی جیهان رۆڵی به‌رچاویان هه‌یه.