
دكتۆر ئه‌حمه‌د دزه‌یی پێشوازی ده‌كات له شاندێكی تایبه‌تی یه‌كێتی هه‌نگه‌وانان
له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، دكتۆر ئه‌حمه‌د دزه‌یی پێشوازی كرد له شاندێكی تایبه‌تی یه‌كێتی هه‌نگه‌وانان كه ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای دووه‌م كۆنفرانسی هه‌نگه‌وانین، هه‌ردوولا جه‌ختیان لهسهربهرهو پێشبردنی په‌یوه‌ندیه‌كانیان كرده‌وه.
شاندی میوان كه پێكهاتبوون له به‌رێزان عبدالرحیم (به‌رێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی هه‌ولێر)،عارف شێروانی (سه‌رۆكی تۆری هه‌نگه‌وانانی كوردستان)، نه‌وزاد بارهكی، و ره‌مه‌زان یوسف، وێرای خۆشحاڵیان به رۆڵی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به تایبه‌ت كۆلێژی كشتوكاڵ كه هه‌میشه راوێژی زانستی به یه‌كێتی هه‌نگه‌وانان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵ ده‌ده‌ن. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و كۆلێژی كشتوكاڵیان بانگهێشت كرد بۆ به‌شداریكردن له دووه‌م كۆنفرانسی هه‌نگه‌وانان.
له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین پاڵپشتی زانكۆی بۆ گشت چالاكیه‌كانی كه‌رتی كشتوكاڵی دووپات كرده‌وه، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه زانكۆی سه‌لاحه‌دین له رێگه‌ى كۆلێژی كشتوكاڵه‌وه هه‌میشه راوێژی پێشكه‌ش كردووه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی كشتوكاڵی.
شایه‌نی ئاماژه‌پێدانه له رێكه‌وتی 7/10/2019 یه‌كێتی هه‌نگه‌وانان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی هه‌ولێر له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر دووه‌م كۆنفرانسی زانستی هه‌نگه‌وانی به‌رێوه‌ده‌چێت.