
پ.د. احمد انور دزه‌یی، سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر له‌گه‌ڵ شاندی كتێبخانه‌ی نیشتیمانى فه‌ره‌نسی.
له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، دكتۆر ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆ، پێشوازی له شاندێكی تایبه‌تی كتێبخانهى فه‌ره‌نسی كرد، كه مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه‌یان زه‌مینه خۆشكردن بوو بۆ چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش له داهاتوودا له بواری كه‌لتوری و شوێنه‌واریدا.
له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا، سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین خه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان به‌و ئاراسته‌یه كار ده‌كه‌ن كه به‌نێوده‌وڵه‌تی ببن، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا زانكۆی سه‌لاحه‌دین پشتگیری هه‌موو پرۆژه و چالاكیه‌كی زانستی و كه‌لتوری ده‌كات كه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی رێكبخرێت. ژماره‌ى كۆنفرانس و وۆرك شۆپه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی رابردوو باشترین گه‌واهیده‌ری ئه‌و راستیه‌ن كه زانكۆی سه‌لاحه‌دین له ره‌وتی به‌نێوده‌وڵه‌تی بووندا چه‌ندین هه‌نگاوی گه‌وه‌ری بریوه. هه‌ر له دیداره‌كه‌دا دكتۆر ئه‌حمه‌د دزه‌یی له‌گه‌ڵ شاندی میوان گه‌ڵاله‌ی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی كرد له بواره كه‌لتوریه‌كان كه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كتێبخانه‌ی نیشتیمانی فه‌ره‌نسی، ئه‌میش له چوارچێوه‌ی پرۆگرامی ئیراسمۆس پله‌س، كه پرۆگرامێكی گشتگیری یه‌كێتی ئهرورپایه له بواره‌كانی خوێندنی زانكۆییدا. له به‌شێكی دیكه‌ی ووته‌كانیدا سه‌رۆكی زانكۆ پرۆسه‌ی پێشكه‌وتنی زانكۆی سه‌لاحه‌دینی له رێزبه‌ندیه جیهانیه‌كان به گرنگ زانی و ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه ئامانجی زانكۆ چوونه پێشه‌وه‌ی زیاتره، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی پرۆگرامه‌كان و هاندانی زیاتر توێژه‌ران و زیادكردنی چالاكیه زانستیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه، شاندی كتێبخانه‌ی نیشتیمانی فه‌ره‌نسی، وێڕای خۆشحاڵیان به كاركردن له‌گه‌ڵ زانكۆی سه‌لاحه‌دین، به گرنگیه‌وه له‌و پرۆژانه ده‌روانن كه له ماوه‌ی داهاتوو به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زانكۆی سه‌لاحه‌دین سازی بكه‌ن. له‌م باره‌یه‌وه هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی خۆیان نیشاندا بۆ ئاماده‌كردنی پرۆپۆزه‌ڵی پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش له بواری كلتوری، به‌تایبه‌ت له بواری شوێنه‌واریدا.
شایه‌نی ئاماژه‌پێدانه، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو زانكۆی سه‌لاحه‌دین له هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زانكۆی كاسۆلیكی له هه‌ولێر و كتێبخانه‌ی نیشتیمانی فه‌ره‌نسی، ورۆكشۆپێكی نێوده‌وڵه‌تیان سازكرد سه‌باره‌ت به توێژینه‌وه‌كانی كه‌لتور و ده‌ستنوسی سریانی.