
زانكۆی سه‌لاحه‌دین سیستمی بانكی بۆ قوتابییان و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان كارا ده‌كات.
ڕێككهوتی ١٨ ی ٦ ی ٢٠٢٣ له ژێر چاودێری "پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین" سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین "پ.د.حسێن سه‌عدی "یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و ڕاگری كۆلێژی كارگێڕی و ئابووری و ڕاگری کۆلێژی پەروەردە و بەڕێوەبەری تۆماری گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رانی زانكۆ و نوێنه‌ری قوتابییان سه‌باره‌ت به كاراكردنی سیستمی بانكی كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا.
ئه‌م كۆبوونه‌وەیه بۆ كاراكردنی سیستمی بانكی بوو له زانكۆی سه‌لاحه‌دین، له‌سه‌ره‌تادا یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ باسی له گرنگی ئه‌م پرسه بۆ ئاماده‌بووان كرد و هیوای خواست هه‌موو به‌یه‌كه‌وه كار بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پڕۆسه‌یه بكه‌ن.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر.