
زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراقدا رێككه‌وتنامه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى هه‌واوى واژوو كرد
زانكۆى سه‌لاحه‌دین سه‌ره‌ڕایى نه‌بوونى ده‌وامى فه‌رمى به‌هۆى هاتنه كایه‌وه په‌تا و ڤایرۆسى كۆڕۆنا له‌كار و چالاكى دانه‌بڕاوه تا له‌گه‌ڵ مامۆستایان و قوتابیان هه‌رده‌م له‌سه‌ر هیڵ بن، هاوكات به‌رده‌وام به‌شێوه‌ى ئۆنلاین له‌گه‌ڵ زانكۆكانى جیهان و كۆمپانیا پسپۆڕییه‌كانى بوارى نیتۆرك به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵه تا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاگادارى پێشهاته‌كان بێ و سوود به‌هه‌موو لایه‌نه‌كانى زانست و به‌ره‌وپێشبردنى بدات له‌م سۆنگه‌وه ئه‌مڕۆ ئێواره 21-4-2020 پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین به‌وه‌كاله‌ت به‌شێوه‌یه‌كى ئۆنڵاین واژووى رێككه‌وتنێكیان ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ بەڕێز وانگلى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كۆمپانیاى هه‌واوى له‌عێراقدا بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌كادیمیاى هه‌واوى له زانكۆى سه‌لاحه‌دیندا.
ئه‌وه‌ى شیاوى باسه ماوه‌یه‌كه زانكۆى سه‌لاحه‌دین و كۆمپانیاى هه‌واوى له‌گفتوگۆدان بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌كادیمیایه‌ك بۆ پسپۆڕى نێتۆرك و ئه‌نته‌رنێتدا تا زانكۆى سه‌لاحه‌دین سوود له ئه‌زموونى ئه‌و كۆمپانیا وه‌ربگرێ، ئێستاش سه‌نته‌رى ئه‌و ئه‌كادیمیایه له‌كۆلیژى ئه‌ندازیارى زانكۆى سه‌لاحه‌دینه.
هاوكات ئه‌م رێككه‌وتنامه‌یه له‌سه‌ر ئاستى عێراق و كوردستان به‌یه‌كێك له‌رێككه‌وتنه گرنگه‌كان داده‌نرێ، بێگومان ئه‌مه‌ش سوودێكى زۆرى ده‌بێ بۆ قوتابیان بە تایبەتی لە بواری تۆڕەکانی ئنترنێت، ئه‌مه‌و له‌نێوه‌ندى ئه‌م رێككه‌وتنامه‌یه، كه‌به‌شێوه‌ى ئۆنلاین ئه‌نجامدرا پ.د. مسته‌فا عه‌تار یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا، چه‌ند به‌رپرسێكى لایه‌نى كۆمپانیاى هه‌واوى ئاماده‌ى رێككه‌وتنه بوون تا به‌شێوه‌ى ئۆنلاین هه‌ر یه‌ك له‌لای خۆیه‌وه واژوو له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه بكات.