
زانكۆی سه‌لاحه‌دین كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی زانستی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا، ئاسته‌نگه‌كان و چاره‌سه‌ر ئه‌نجام ده‌دات
ئەمە یەکەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانستیی زانکۆی سەلاحەدین دەبێت نزیکەی شەش مانگە ئامادەکاری زانستی بۆ دەکرێت و ئامانج لێی چارەسەرکردنی پرسەکانی گۆڕانکاری کەش و هەوایە لەڕێگەی ڕاکێشانی سەرنجی ڕای گشتیی و توێژەران لەسەر ئاستی نێوخۆ و نێودەوڵەتی بۆ دۆزینەوەی هۆکاری کێشەکان و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو .
ئەم کۆنفرانسە لە رۆژانی سێ شەممە و چوارشەممە (۳ و ٤ی ئەیلول ۲٠۲٤) لە هۆڵی کۆچەر بیرکار لەسەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر رێکدەخرێت.
لە ئەمڕۆوە دەرگای خۆتۆماركردن و بەشداریكردن بۆ توێژەران و ئامادەبوون لەكۆنفرانسەكەدا ڕادەگەیەنریت، بەپێی ڕێكەوتەكانی كارنامەی كۆنفرانس
لینکی خۆتۆمارکردن
https://conferences.su.edu.krd/su/icccsue2024/
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر.