
زانكۆی سه‌لاحه‌دین كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی زانستی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا، ئاسته‌نگه‌كان و چاره‌سه‌ر ئه‌نجام ده‌دات
ڕێككهوتی ۱٤ـی ٥ ـی ۲٠۲٤ "پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین" سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی ڕاوێژكاری زانكۆ كۆبوویه‌وه بۆ مه‌به‌ستی گفتوگۆکردن لەسەر دواهەمین بەرەوپێشچوون و ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی زانستی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا، ئاسته‌نگه‌كان و چاره‌سه‌ر.
شایەنی باسه ئەمە یەکەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانستیی زانکۆی سەلاحەدین دەبێت نزیکەی شەش مانگە ئامادەکاری زانستی بۆ دەکرێت و ئامانج لێی چارەسەرکردنی پرسەکانی گۆڕانکاری کەش و هەوایە لەڕێگەی ڕاکێشانی سەرنجی ڕای گشتیی و توێژەران لەسەر ئاستی نێوخۆ و نێودەوڵەتی بۆ دۆزینەوەی هۆکاری کێشەکان و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو .
ئەم کۆنفرانسە لە رۆژانی سێ شەممە و چوارشەممە (۳ و ٤ی ئەیلول ۲٠۲٤) لە هۆڵی کۆچەر بیرکار لەسەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر رێکدەخرێت.
لە ئەمڕۆوە دەرگای خۆتۆماركردن و بەشداریكردن بۆ توێژەران و ئامادەبوون لەكۆنفرانسەكەدا ڕادەگەیەنریت، بەپێی ڕێكەوتەكانی كارنامەی كۆنفرانس
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر