
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به مه‌به‌ستی به‌رزنرخاندنی كار و ئه‌نجامه‌كانی لیژنه‌ی باڵای رانكینگ، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی كۆتایی لیژنه‌كه‌ی كرد.
له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ، سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به مه‌به‌ستی به‌رزنرخاندنی كار و ئه‌نجامه‌كانی لیژنه‌ی باڵای رانكینگ، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی كۆتایی لیژنه‌كه‌ی كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و توێژینه‌وه ئاماده‌بوو، سه‌رۆكی زانكۆ ده‌ستخۆشی له تێكرای ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای رانكینگ كرد كه له ماوه‌ی ساڵێكدا توانیویانه زانیاری و داتایه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌شێوه‌یه‌ك رێكبخه‌ن و بیخه‌نه به‌رده‌ست لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كه ریزبه‌ندی زانكۆی سه‌لاحه‌دین جگه له‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كورستان بێته پێشه‌نگ، له هه‌مان كاتیش له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش چه‌ند هه‌زارێك بێته پێشه‌وه‌و ببێته یه‌كێك له ده زانكۆ یه‌كه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی عیراقیش. به‌رامبه‌ر هه‌وڵ و ماندووبوونی لیژنه‌ی رانكینگ سه‌رۆكی زانكۆ پاڵپشتی ته‌واوی زانكۆی بۆ دوپات كردنه‌وه‌و ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه هه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامانی لیژنه‌كه مایه‌ی شانازی زانكۆن كه شه‌و و رۆژیان خستۆته سه‌ر یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین بگه‌یێننه‌وه پێگه شایستهكهی خۆی.
له ووته‌یه‌كیدا سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه كه له‌سه‌ره‌تای پێكهێنانی لیژنه‌كه ئێمه چه‌ند ئامانجێكمان دیاری كرد، به هاوكاری و شه‌ونخونی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه توانیمان هه‌موو ئامانجه‌كانی خۆمان بپێكین و دووباره بیسه‌لمێنین كه زانكۆی سه‌لاحه‌دین وه‌ك دێرینترین زانكۆ له هه‌رێمی كوردستان، تا ئێستا له پێشه‌نگی زانكۆكانه. ئه‌و ژماره و داتایانه‌ی كه لیژنه‌كه كۆی كردۆته‌وه بۆ پرۆسه‌ی ریزبه‌ندی نیشتمانی ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌ن كه زانكۆی سه‌لاحه‌دین زۆر له پێش زانكۆكانی دیكه‌یه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌رۆكی زانكۆ رایگه‌یاند كه زانكۆی سه‌لاحه‌دین سه‌ربه‌رزه به‌بوونی ئه‌و هه‌موو كادیره به‌توانایه.
لای خۆیه‌وه پرۆفیسۆر دكتۆر مسته‌فا عه‌تار (یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و توێژینه‌وه) سوپاسی سه‌رۆكی زانكۆی كرد بۆ گرنگیدان و پێزانینی به هه‌وڵ و ماندووبونی ئه‌و سه‌ربازه وونانه‌ی كه توانیویانه رووی راسته‌قینه‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌ربخه‌ن. ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه كه له پشت هه‌ر یه‌كێك له‌م ئه‌ندامانه كۆمه‌ڵێك كادیر هه‌یه كه سه‌ركه‌وتووانه كاریان بۆ زانكۆ كردووه.
شایه‌نی ئاماژه بۆ كردنه وا بریاره له ماوه‌ی داهاتوودا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ریزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان رابگهیینێت.