
زانكۆی سه‌لاحه‌دین كار بۆ به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی كۆلێژ و دامه‌زراوه‌كانی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی 15 ی 6 ی 2023 له ژێر چاودێری پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین ، پ.د.شه‌ریف مولود شه‌ریف یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و د.ماردین عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری ئایتی له‌گه‌ڵ به‌رپرسی هۆبه‌ی ئایتی سه‌رجه‌م كۆلێژه‌كان كۆبوویه‌وه.
ئه‌م كۆبوونه‌یه بۆ بهئهلیكتڕۆنیكردنی كۆلێژ و دامه‌زراوه‌كان به‌ڕیوه‌چوو و له‌سه‌ره‌تادا یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ باسی له گرنگی ئه‌م پرسه بۆ ئاماده‌بووان كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له ژێر ڕێنمایی و كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسان كار بۆ به ئهلیكتڕۆنیكردنی دامه‌زاروه و كۆلێژه‌كانی زانكۆ ده‌كه‌ین.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر.