زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، نازناوی زانستی پڕۆفیسۆری به ( د.سه‌نگه‌ر داود محمد) به‌خشی
ئه‌مڕۆ له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا ( پ.ی.د. كامه‌ران یونس محمدامین ) سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین هه‌ولێر، له دیوانی زانكۆ پێشوازی له (د.سه‌نگه‌ر داود محمد)، مامۆستا له كۆلێژی یاسا/ به‌شی یاسا/ پسپۆری یاسای گشتی/ یاسای كارگێڕی كرد، بۆ مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی نازناوی زانستی به‌ڕێزیان له پله‌ی ( پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر) بۆ پله‌ی ( پڕۆفیسۆر).
سه‌رۆكی زانكۆ هیوای سه‌ركه‌وتن و ته‌مه‌ن درێژی بۆ خواست بۆ مه‌به‌ستی خزمهكردنی زانست و زانكۆ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا (د.سه‌نگه‌ر داود محمد) زۆر سوپاسی سه‌رۆكی زانكۆی كرد