
زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، مه‌راسیمێكی شایسته‌ی بۆ یه‌كه‌مبوونی له‌سه‌ر ئاستی عێڕاق و هه‌رێمی كوردستان ڕێكخست.
ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی ٢٢ی ٢ ی ٢٠٢٣له هۆتێل دیده‌مان مه‌راسیمێكی شایسته‌ی بۆ یه‌كه‌مبوونی له‌سه‌ر ئاستی عێڕاق و هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بوونی مه‌لا مسته‌فا بارزانی و پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سلاحه‌دین و به‌رپرسانی حزبی و حكومی و سه‌رۆكی زانكۆكان به‌ڕیوه‌چوو.
دوای ئه‌وه‌ی لە رێكـەوتی ٢٠٢٣/٨/١ئـەنجامی گوگڵ سـایتەیشن لە تازەترین بڵاوكراوەكانی ماڵپەڕی كلاریڤێتد راگەیێنرا و لە رانكی پێنج ساڵە، زانكـۆی سەلاحەدین - هەولێر پلـەی یەكەمی لـەسەر ئاستی زانكۆ حكومیی و تایبەتەکانی سەرتاسەری عێراق بەدەسـتهێنا و زانكـۆی سەلاحـەدین بووه سەرمەشقی هەمـوو زانكۆكـانی عێـراقـ لە رووی كۆكراوەی تـوێژیـنەوەكانی پێشكەشـكراو لە پێنج ساڵی رابردوودا. ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە کۆلێژە پزیشكییەكان لە ئێستادا بەشـێك نین لە زانكۆی سەلاحەدین - هەولێر.
له سه‌ره‌تای مه‌ڕاسیمه‌كه سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین وتارێكی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد زانكۆی سەڵاحەدین - هەولێر، یەكێكە لە زانكـۆ هەرە دێرین و گەورەكانی هەرێمی كوردستان کە لە ساڵی ١٩٨١دامـەزراوە. لە سەرەتای دامەزراندنییەوە، كۆلێژە پزیشكییەكان بەشێك بوون لەم زانكۆیە، بەڵام سـاڵی ٢٠٠٥زانكۆی هەولێری پزیشكی دامەزرا لەبەر ئەوە کۆلێژە پزیشکییەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین جیابوونەوە و چوونە ژێر چەتری زانکۆی هەولێری پزیشکی. ئەم زانكۆیە ئەندامە لە كۆمەڵەی زانكۆ نێودەوڵەتییەكان. لە ئێستادا زانکۆی سەڵاحەدین ١٦كۆلێژ لەخۆ دەگرێت لەگەڵ ٨٣بەشی ئەكادیمیی جۆراوجۆر. ئەمەو کۆی گشتی قوتابییان بریتییە لە ٢٢.٩٤٢قوتابی لەگەڵ ٢.٥٤٣مامـۆستا. لە ئێسـتادا بـەڕێز (پ.ی.د. كامران یـونس محمد ئەمین) سەرۆكـی زانكۆی سەلاحەدینە کە پازدەیەمین سەرۆک زانکۆیە.
ئێمە لە زانکۆی سەلاحەدین هەردەم شانازی دەکەین کە بە درێژایی چەندین ساڵ توانیومانە هەزاران قوتابی لەو زانکۆیە پەروەردە بکەین و پێیان بگەیەنین، هەروەها ببین بە سەرچاوەی ئەکادیمی بۆ دروستکردنی سەدان پرۆفیسۆر و مامۆستای زانکۆی پایەدار و کەسایەتی مەزن لە بوارە جیاجیاکاندا تاکوو ببن بە کەسانی کاریگەر لەناو کۆمەڵگه و بەشداربن لە بنیاتنانەوەی هەرێمی کوردستان و ڕاگرتنی کۆڵەگەکانی ئەم ئەزموونە..
له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنه جۆراوجۆره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، زانكۆی سه‌لاحه‌دینیش سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه له پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن ئه‌زموون و ڕۆشنبیر و شارستانی بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی بكه‌ن و کاربکەن بۆ پێشخستنی کۆمەڵگا.
جێگای شانازیشە کە هه‌وڵ و تێكۆشانی مامۆستاكانمان له ڕه‌نج و ماندووبوون و شه‌ونخوونی، زانکۆکەمان پڕ بەخشش بێت و ببێتە دایکی چەندین زانکۆی تر کە لە کرۆک و هەناوی زانکۆی سەلاحەدینەوە هاتۆتە ئاراوە.
سه‌باره‌ت به توێژینه‌وه‌ی زانستی، زانکۆکەمان خاوەنی یەکێک لە بەهێزترین سەنتەرەکانی توێژینەوەیە لە هەرێمی کوردستان کە توێژەری بەتوانای ئەوتۆی تێدایە کە باشترینەکانی هەرێم وعیراقن، بە ئاراستەی بەستنەوەی زانکۆ بە کۆمەڵگا، ساڵانە دەیان توێژینەوەی کاریگەر و چالاکیی زانستی ئەنجام دەدەن کە بۆتە شوێنی بایەخی حکومەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان، جگە لەوەش مامۆستایانی کۆلیژ و بەشە زانستی و مرۆڤایەتییەکان لەپاڵ کاری وانە ووتنەوەی خۆیان ڕۆڵێکی بەرچاو و کاریگەر دەبینن لە پێشکەوتنی زانکۆ بە ئەنجامدانی توێژینەوەی کاریگەر.
ئامادەبووانی بەڕێز..
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر ساڵانێکە لە پێشبرکێی زانستیدا پێشەنگیی گرتووە، هەڵبەتە ئێمە لە سەرۆکایەتی زانکۆ دەستی ماندووبوونی ئیدارەکانی پێشووتر دەگوشین و سوپاسیان دەکەین، وە بەرنامەی کاری ئێمەش لە ساڵی ڕابردوو و ئەمساڵ و ساڵانی دواتریش، پەرەپێدانی توانا و بەهرە زانستییەکانە، ڕێگا خۆشکردن و زەمینە سازکردنە بۆ توێژەران و مامۆستایانمان بۆ ئەوەی لەو پێشەنگییە بەردەوام بین. بە بەڵگەی ئەوەی تەنها لە ماوەێ ساڵێکی کارکردنماندا زانکۆ وەرچەرخانێکی بەخۆیەوە بینیوە لە دابینکردنی پێداویستیەکان بۆ فەراهەم کردنی کەش و هەوایەکی زانستی ئەوتۆ کە مەعریفە بکات بە کرۆکی کاری رۆژانەی مامۆستا و قوتابییان و توێژەرانمان. هەر ئەمەش وایکرد لە ماوەی ساڵێکدا زانکۆی سەلاحەددین لە ڕانکی جیهانی زانکۆکان زیاتر لە هەزار پلە ببڕێت و پێشبکەوێت.
پێشەنگ بوون قورسە بەڵام لەوە قورس‌تر پارێزگاری کردن و بەردەوامبوونمانە لەو پێشەنگیە. وەک بەڕێزتان دەزانن، سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین بە گرنگی دەڕوانێتە بابەتی ڕا‌نک و پێگەی زانکۆ لە نێوەندە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان. لەبەر ئەوە، پاڵپشتی کردنی هەر هەوڵێک بۆ بەرەو پێشبردنی زانست و زانکۆ ئەرکە لەسەر ئێمە. لێرەدا، سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەین کە خەمی پێگە و پێشەنگی زانکۆ دەخۆن و ڕۆڵی کارا دەگێڕن بۆ بەردەوامبوونی پێشەنگیمان.
ئەکادیمستە بەڕێزەکان..
دڵخۆشم كه ده‌بینم تیمی كاریگه‌ر و دڵسۆز له مامۆستایان و قوتابییان و فه‌رمانبه‌ران له زانكۆ شه‌ونخونی ده‌كه‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ به‌رزركردنه‌وه‌ی پێگه‌ی زانستی و ئه‌كادیمیی زانكۆی دایك، دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری له توانا و سه‌ركه‌وتنه‌كانتان ده‌كه‌م.
لە کۆتاییدا، بە گرنگی دەزانم ئەوە بڵێم کە سەرەڕای ئه‌وه‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، یه‌كێكه له زانكۆ هه‌ره دێرین و گه‌وره‌كانی كوردستان، به‌ڵام تا ئێستا كه‌مپێكی مۆدێرنی نییه. بۆ ئەم مەبەستە، له هه‌وڵدان به‌رده‌وامین تاکوو بتوانین كه‌مپێكی مۆدێرن و شایسته بۆ زانكۆی دایك بنیات بنێین. به‌سووپاسه‌وه ڕێزدار جه‌نابی سه‌رۆكی ئەنجومەنی وەزیران، رێزدار مه‌سروور بارزانی هاوكار و هه‌ماهه‌نگه بۆ دروستكردنی كه‌مپی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر. ئەمەش دەبێتە هەنگاوێکی گرنگ بۆ دروست کردنی ئەو زەمینەیەی کە توێژینەوە بۆ نوێگەری و پەرەپێدان ببێ بە روئیای زانکۆکەمان و لە ئەنجامدا بەرەوپێشبردنی حکومەت و کۆمەڵگا لە هەموو رووێکەوە.
دووبارە بەخێربێن و بەهیوای کاتێکی خۆش...