
زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، ده‌ستاوده‌ست و گۆڕانكاری له پۆستێك ڕاگه‌یاند
ئەمڕۆ به‌رواری (۱۸ ی ٥ ی ٢٠٢٢ ) " له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ بە فه‌رمانی پ.ی.دکامەران یونس محمدئەمین سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و به ئاماده‌بوونی پ.د. جه‌وهه‌ر فه‌تاح یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و پ.د. مسته‌فا صابر عه‌تار یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.د. شێروان صابر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابییان و خوێندن، لە ڕێوڕەسمێکدا به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر دەستبەکاربوو.
جێگای باسه ( مامۆستا جه‌لال عه‌بدولعه‌زیز " لە ئەرکی بەڕێوەبەری سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری زانكۆ دەستی ھەڵگرت" هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د " دەستبەکاربوو.
سەرۆکی زانکۆ سوپاس و پێزانینی ئاراستەی " بەڕێز: مامۆستا جه‌لال عه‌بدولعه‌زیز " کرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تێكۆشانی ناوبراوی بەرز نرخاند لە سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری زانكۆ، کە بەوپەری سەرکەوتوویی کارەکانی بەڕێکوپێکی ئەنجامداوە.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-ھەولێر