
زانکۆی سەلاحەدین ژمارەیەک قوتابی لە بەشەكانی زانستی كۆمپیوتەر و ئەندازیاری كۆمپیوتەر بۆ خولی ڕاهێنانی هاوینە دەنێرێتە عمان
ئەمڕۆ رێككەوتی ۲٥ـی ٦ـی ۲٠۲٤ "پ.ی.د. کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی "پ.د. نەبیل عادل" بەرێوەبەری دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان، "د. مهاباد سعدی" ڕێكخەری پرۆگرامی ئیراسمۆس پلەس و "م. حسین احمد مستەفا" بەرێوەبەری پەرەپێدانی كار، پێشوازی لەو قوتابییانە کرد کە بۆ خولی ڕاهێنانی هاوینە دەنێردرێنە زانكۆی نزوا (نذوى) لە سوڵتانییەتی عومان.
ئەم پڕۆژەیە لە چوارچێوەی یاداشتێكی لێكتێگەیشتنە، كە سەرەتای مانگی ٥ـی ئەمساڵ لە نێوان زانکۆی سەلاحەدین و ئەنجوومەنی عەرەبی بۆ مەشقی قوتابییان واژۆكرا.
جێگەی ئاماژەیە خولە لە 1ــی 7ـی دەستپێدەکات و لە 24ـی 7 کۆتایی دێت.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر