
ئەمڕۆ رێككەوتی ۲٤ـی ۷ـی ۲٠۲٤ "پ.ی.د. کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی "پ.د. نەبیل عادل" بەرێوەبەری دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان و "د. مهاباد سەعدی" رێكخەری پرۆگرامی ئیراسمۆس پلەس و دەوەن دلێر" نوێنەری قوتابییان، پێشوازی لەو قوتابییانە کرد کە بۆ خولی ڕاهێنانی هاوینە دەنێردرێنە زانكۆی میسر بۆ زانست و تەكنەلۆژیا (جامعة مصر
للعلوم والتكنولوجيا) لە وڵاتی میسر.
شیاوی ئاماژەیە، ئەمە سێیەم گروپی
قوتابییانە كە لە چوارچێوەی یاداشتێكی لێکتێگەیشتن، كە سەرەتای مانگی 5ی ئەمساڵ لە نێوان زانکۆی سەلاحەدین و ئەنجوومەنی عەرەبی بۆ مەشقی قوتابییان واژۆكرا، خولەكە بۆ ماوەی یەك مانگە.