لەچوارچێوەی گەشتە زانستییەکان و پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابییان زانکۆی سەلاحەدین ژمارەیەک قوتابی کۆلێژی زمان - بەشی فەڕەنسی بۆ کەمپی هاوینە دەنێرێتە چین.
ئەم قوتابییانە لە ڕێککەوتی ٩ـی ٦ـی ٢٠٢٥ ڕوانەی وڵاتی چین کران و بۆ ماوەی دوو هەفتە بەشداری لە کەمپێکی هاوینە دەکەن بۆ بەمەبەستی ئاشنابوون بە کلتوور و فەرهەنگ و پێکەوەژیان و بەدەستهێنانی زانست و زانیاری لە وڵاتی ناوبراو.
قوتابییانی بەشداربوو بریتین لە :
غازی فیصل
سەناریا صباح خدر
نوێنەر سمکۆ جرجیس
لاجان نوزاد شێخ
محمد بشتیوان یوسف