
زانکۆی سەلاحەدین يەكەمین خولی زمانی كۆری بۆ خوازیاران دەکاتەوە
سەنتەری زمان و وەرگێڕانی زانكۆی سەلاحەدین بەهەماهەنگی لەگەڵ كونسوڵخانەی كۆماری كۆریا لە هەرێمی كوردستان یەكەمین خولی زمانی كۆری بەخۆڕایی بۆ قوتابیان و دەرچووانی زانكۆی سەلاحەدین-هەولێر ڕادەگەینێت.
ئارەزوومەندانی خولەكە دەتوانن لە ڕێكەوتی ٢٠٢٤/٩/١١ تاكو ٢٠٢٤/٩/٢٠ فۆڕمی پێشكەشكردن پڕبكەنەوە لە ڕێگەی ئەم لینكەی خوارەوە:
https://forms.gle/65uhjtNd6iwqPRFd7
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی كۆرسەكە، دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارەی خوارەوە بكەن:
07505125458