
زانکۆی سەلاحەدین و سەنتەری زەهاوی لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی هاوبەش
زانکۆی سەلاحەدین بە هاوبەشی لەگەڵ سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەى هزری،کۆنفرانسێک هاوبەشیان لەژێر ناونیشانی (دەق و کەلەپور: خوێندنەوەو پێداچوونەوە). لە لە سەنتەری رۆشەنبیریی و کۆمەڵایەتی زانکۆدا ئەنجامدا، کۆنفرانسەکەدا کە ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستا و توێژەران و قوتابیانی زانکۆ تێیدا ئامادەبوون، لە میانەى چەندین دانیشتنی ئەکادیمیدا بەشێکی زۆری پرسەکانى تایبەت بە دەقە ئاینیەکان و چۆنیەتی خوێندنەوەو راڤەکردنیان پێشکەش کرا
لە مەراسیمی دەسپێکی کۆنفرانسەکەدا،سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین وتەیەکی پێشکەش کر د و تێیدا ئاماژەى بەوەدا کە ئامانجمان لەو کۆنفرانسەدا بۆ ئەوەیە لەرێگەی توێژینەوەوە بگەینە چەند دەرەنجامێکی دروست و بیکەینە راسپاردە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە رێکخراوە توندرەوەکانی وەک بۆکۆحەرام و قاعیدە و داعش دەرەنجامی ئەو هەڵە خوێندنەوەیە بووە کەلەسەر ئاستی دەقە ئاینیەکان هەیە، بۆیە پێویستە دان بەوە بنێین کە داعشیەکان بەرهەمی ئەو رێبازەن لە خوێندنەوەی دەقدا،بۆیە پێویستە پێداچوونەوەی جدی بە خوێندنەوەی کەلتور و دەقە ئاینیەکان بکرێت. لەرێگەی ئەو کۆنفرانسەوە دەبێ سوربین لەخوێندنەوەی دەقەکان لەروانگەیەکی هاوچەرخەوە چونکە بڵاوبوونەوەی بیری توندوتیژی دەرەنجامی کەموکورتیە لە دەزگا ئاینیەکان..
لەبەشێکی دیکەى مەراسیمی دەسپێکدا،سەرۆکی سەنتەری زەهاوی (د. ێەباح بەرزنجی لەچوارچێوەی ووتەیەکیدا تیشکی خستە سەر ئەوەی کە شانازی بەم بەرهەمە هاوبەشەی توێژەران دەکەن لەسەر پرسە هزریەکان، لە پێناو گەڵالەکردنی فکرەی بنەرەتی، بۆ ئەوەی جۆرێک لە مامەڵە دروست بکەین کەلەسەر بنەمای لۆجیک بنیاتنرابێت و دووربێت لە زیادە رۆیی ئەمەش لەپێناو ئامانجێکی گەورە کە جیاکردنەوەی راستە لە هەڵە.
پاشان د.محەمەد شاکر محمد (راگری کۆلیژی خوێندنی ئیسلامی) کە هاوکات سەرۆکی لیژنەی زانستی کۆنفرانسەکەیە، لە ووتەیەکیدا ئامانجە سەرەکیەکانی کۆنفرانسەکەی خستەروو بۆ ئامادەبوان. لەکۆتاییشدا د.حسین محەمەد (سەرۆکی لیژنەى ئامادەکاری کۆنفرانس) تیشکی خستە سەر ئەوەی قورئان و فەرمودە دروستەکان لای موسڵمانان شوێنی پیرۆزین بەڵام ئەمە رێگر نەبووە لەخوێندنەوەی نوێ بۆ ئەو دەقانە، لەبەر ئەوەی ئەو دەقانە کۆتایی پەیامی خودان بۆیە پێویستە گونجاو بن بۆ هەموو کات و شوێنێک.