
خوێندنی قوتابییانی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر لە ئه‌كادیمیای فڕۆكه‌وانیی شاهانەی ئوردن دەستیپێکرد.
زانکۆی سەلاحەدین 15قوتابی بۆ خوێندنی فڕۆکەوانی نارد بۆ ئه‌كادیمیای فڕۆكه‌وانیی شاهانەی ئوردن، کە خوێندن لەو ئهكادیمیایە دوو ساڵە و له‌م ماوەیەدا قوتابییان ته‌نیا بابه‌ته پراكتیكییه‌كان ده‌خوێن.
قوتابییان بڕوانامه‌ی بەكالۆریۆسیان له زانكۆی سه‌لاحه‌دین پێده‌درێت و مۆڵه‌تی فڕۆكه‌وانیان له ئوردن پێده‌درێت.
قوتابییان چوار ساڵ دەخوێنن، دوو ساڵی یەکەم بەشێوەی مەنهەج لە زانکۆی سەلاحەدین دەخوێنن و دوو ساڵی کۆتاییش لە ئه‌كادیمیای فڕۆكه‌وانی شاهانەی ئوردن دەخوێنن.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر.