
پ.د. مستەفا عەتار یاریدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى لەگەڵ شاندێکى رێکخراوى UNIDO سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان.
پ.د. مستەفا عەتار یاریدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى لەدیوانى سەرۆکایەتى زانکۆى سەلاحەدین پێشوازى کرد لەشاندێکى رێکخراوى UNIDO سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان.
لەدانیشتنکەدا کە هەریەکە لە بەرێوەبەری سەنتەری ئای و بەرێوەبەری پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان و بەرێوەبەری کاروباری یاسایی ئامادەی بون، تیشک خرایە سەر هەماهەنگى هەردوولا سەبارەت بە خوێندن لە پرۆگرامەکانى سیسکۆ ، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا هەردوو لا بەرنامەیەکى تۆکمە دابنێن بۆ پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی پەیوەست بە سیسکۆ.
سەرۆکایەتى زانکۆى سەلاحەدین هەموو ئامادەیەکى دەرخست بۆ سەرکەوتنى پرۆگرامەکانى ئەو رێکخراوە ئەویش بەدابینکردنى مامۆستا و شوێن بۆ خوێندنى سیسکۆ، بەمەش ئاستى زانستى قوتابیان لەو بوارەدا شێوەیەکى سەرکەوتووانە لەخۆ بگرێ، ئەو رێکخراوە ئەوەشى دەرخست کە بۆ ماوەى دووساڵ هەردوو لا هەماهەنگى دەکەن بۆ خستنەرووى پێشکەوتووترین پرۆگرام بۆ سەرخستنى ئەو بوارە تا قوتابیان ئاگادارى هەموو پێشکەوتن و ئاستەکان بن، بۆ سەرخستنى پرۆسەى خوێندن و بەرەوپێشچوون لەو پرۆگرامە، ئەوەى شیاوى باسە هەر یەک لەبەڕێوەبەرانى سەنتەرى تەکنەلۆژیاى زانیارى و پەیوەندیە نێودەوڵەتییەکان و بەڕێوەبەرى یاسایى ئامادەى ئەو کۆبوونەوەیە بوون.