
زانکۆی سەلاحەدین سەرمەشقی هەموو زانکۆکانی عێراقە لە راپۆرتی (InCite-WoS)
لە راگەیاندنێکی ناوازەدا کە ماڵپەڕی کلاریڤێت بڵاویکردۆتەوە زانکۆی سەلاحەدین سەرمەشقی هەموو کۆلێژەکانی عێراقە لە راپۆرتی (InCite-WoS)ی دوا پێنج ساڵی (٢٠١٧-٢٠٢١) وە بە پلەی یەکەم دێت لە سەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، جگە لەوەش، لە کۆی دۆکومێنتی ڕیزبەندی ساڵانی (١٩٨٨-٢٠٢٢) هەر لەهەمان راگەیاندندا پلەی دووەمی بەدەست هێناوە.
شایانی باسە گروپە پزیشکیەکان بەشێک نین لە کۆلێژەکانی زانکۆی سەلاحەدین لە ساڵی ٢٠٠٥ وە.