
د. ئەحمەد دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و یاریدەدەرانى سەرۆکی زانکۆو راگری کۆلیژەکان و مامۆستاو توێژەرانی زانکۆی سەلاحەدین
بە ئامادەبوونی د. ئەحمەد دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و یاریدەدەرانى سەرۆکی زانکۆو راگری کۆلیژەکان و مامۆستاو توێژەرانی زانکۆ، زانکۆی سەلاحەدین لە مەراسیمێکی تایبەتدا رێزى لە ژمارەیەک لەپرۆفیسۆرەکانی خۆى گرت و خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشین.
زانکۆی سەلاحەدین وەک زانکۆی دایک هەمیشە پێشەنگ بووە لەبەرەو پێشبردنی رەوتی زانست لە هەرێمی کوردستان، ژمارەى ئەوانەى ساڵانە لەو زانکۆیە پلەى پرۆفیسۆری وەردەگرن و ئەوانەی توێژینەوە لە گۆڤارە جیهانیە ئاست بەرزەکاندا بڵاودەکەنەوە، باشترین بەڵگەیە بۆ ئەو راستیە.
مەراسیمەکە کە لەهۆڵی "رزگاری" لە کۆلیژی ئەندازیاری بەرێوەچوو، تێیدا (١٠) پرۆفیسۆر خەڵاتی رێزلێنانیان پێبەخشرا کە لەساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨ پلەى پرۆفیسۆریان بەدەست هێناوە،لە بەشێکی دیکەى مەراسیمەکەدا وەک هاندانێک بۆ مامۆستایانی زانکۆ، خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە ئەو مامۆستایانەی لە ماوەی ساڵی رابردوو توێژینەوەیان لە گۆڤارە جیهانیە ئاست بەرزەکان بڵاوکردۆتەوە کە فاکتەری کاریگەر (impact factor)ی بەرزیان هەیە.
شایەنی ئاماژە پێدانە زانکۆی سەلاحەدین، وەک نەریتێکی بەردەوام ساڵانە لە مەراسیمی تایبەتدا رێز لەو مامۆستایانە دەگرێت