
زانکۆی سەلاحەدین پشکنین بۆ ئاوی سەرجەم بەشە ناوخۆییەکان دەکات
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لە چەند پەیجێک کە گوایە ئاوی بەشە ناوخۆیی شەهید شەوکەت شێخ یەزدین تایبەت بە قوتابیانی زانکۆمان پاک نییە و بۆ خواردنەوە ناشێت، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بڕیاریدا بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکرێت.
لێرەوە بە هەموو لایەک ڕادەگەیەنین، زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، لە رێگەی تیمی تایبەتەوە مانگانە دوو جار پشکنین بۆ ئاوی خواردنەوەی سەرجەم بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆ دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە دەستبەجێ پشکنینمان بۆ ئاوی بەشە ناوخۆیی شەهید شەوکەت شێخ یەزدین کرد و دەرکەوت هیچ کێشەیەکی تەندروستی نییە، و ئەوەی هەبووە تەنها بەپێی ستاندارد بڕێک کلۆری تێکراوە کە ئەمەش بۆ پاککردنەوەی ئاوەکە بووە.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر