
زانکۆی سەلاحەدین پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو (پ.د.کەمال مەزهەر) دەکات
مەخابن ئەمڕۆ هەواڵی کۆچی دوایی، پرۆفیسۆر دکتۆر کەمال مەزهەر، یەکێک لە زانا ناودارەکانی بواری مێژوومان پێگەیشت.
پرۆفیسۆر دکتۆر کەمال، وەک یەکێک لە ئەکادیمیستە نەتەوەییەکانی گەلی کورد، پسپۆڕییەکەی خۆی بە درێژایی ژیانی خستە خزمەت لایەنی مێژووی نەتەوەکەی و وردبینانەو لێزانانەو ئەکادیمیانە کاری لەسەر نوسنیەوەی مێژووی نەتەوەکەمانکردو بووە سەرچاوەی زانستی لە زانکۆکانی کوردستان.
بەم بۆنە خەمناکەوە بەناوی ئەنجومەنی زانکۆو مامۆستایان و قوتابیانی زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی مێژوونووسی گەلی کوردستان، پرۆفیسۆر دکتۆر کەمال مەزهەر دەکەین، بێگومان، بە کۆچی ئەو مێژوونووسە مەزنە، کەلێنێکی گەورە لە بواری مێژووی کورد دروست دەبێت، چونکە ببوە سەرچاوەیەکی زیندووی سەردەمیانەی مێژووی گەلەکەمان، بە تایبەت بۆ قوتابیانی خوێندنی باڵا.
لە خوا دەپاڕێینەوە، خوالێخۆش بوو، بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامیش بە خانەوادەکەیت بدات.
انا لله وانا الیه راجعون
پ.د.جوهر فتاح سعید
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر
١٦ی ئاداری ٢٠٢١