
زانکۆی سەڵاحەدین پاڵپشتی دارایی و گرانتی نێوخۆیی دەبەخشێتە پرۆژەی توێژینەوەی قوتابیانی قۆناغی کۆتایی (چوارەم و پێنجەم)
زانکۆی سەڵاحەدین پاڵپشتی دارایی و گرانتی نێوخۆیی دەبەخشێتە پرۆژەی توێژینەوەی قوتابیانی قۆناغی کۆتایی (چوارەم و پێنجەم)
لەپێناو برەودان بەخستنەڕووی تواناو لێهاتوویی قوتابیانی زانکۆمان، زانکۆی سەڵاحەدین پاڵپشتی دارایی و گرانتی نێوخۆیی دەبەخشێتە قوتابیان.
ئامانج لەم دەستپێشخەریەی زانکۆ، پێدانی گرانت و پاڵپشتیکردنی دارایی قوتابیانە بۆ هەریەک لەم دوو بوارانە:
- هاندانی تواناکانی قوتابیانی قۆناغی کۆتایی و پێدانی گرانت بە پرۆژەی دەرچوون بەپێی گرنگی پرۆژەکەی لەخزمەتکردنی سێکتەرە جیاوازەکانی کۆمەڵگە یاخود پێشخستنی زانکۆمان.
- پێدانی گرانت بەو قوتابیانەی، کە ئایدیاوبیرۆکەی بەسوودیان هەیە و خزمەت بە سێکتەرە جیاوازەکانی کۆمەڵگە یاخود پێشخستنی زانکۆمان.
بۆ ئەم مەبەستە دەرفەتی یەکسان دەدرێتە هەموو قوتابیانی زانکۆ کە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی گرانتی نێوخۆیی زانکۆ.
بۆ خۆتۆمارکردن تکایە کلیک لە سەر تۆمارکردن بکە بۆ پرکردنەوەی فۆرم.
فۆڕمی پێشکەشکردن درێژکرایەوە تاکو ڕۆژی پێنج شەم بەرواری ١٩\١٢\٢٠١٩