
زانکۆی سەڵاحەدین پاڵپشتی دارایی و گرانتی نێوخۆیی بۆ باشترین بیرۆکە دەبەخشێت (هەموو قوتابیان دەتوانن بەشداری بکەن)
لەپێناو برەودان بەخستنەڕووی تواناو لێهاتوویی قوتابیانی زانکۆمان، زانکۆی سەڵاحەدین پاڵپشتی دارایی و گرانتی نێوخۆیی دەبەخشێتە قوتابیان.
ئامانج لەم دەستپێشخەریەی زانکۆ، پێدانی گرانت و پاڵپشتیکردنی دارایی قوتابیانە بۆ هەریەک لەم دوو بوارانە:
- هاندانی تواناکانی قوتابیانی قۆناغی کۆتایی و پێدانی گرانت بە پرۆژەی دەرچوون بەپێی گرنگی پرۆژەکەی لەخزمەتکردنی سێکتەرە جیاوازەکانی کۆمەڵگە یاخود پێشخستنی زانکۆمان.
- پێدانی گرانت بەو قوتابیانەی، کە ئایدیاوبیرۆکەی بەسوودیان هەیە و خزمەت بە سێکتەرە جیاوازەکانی کۆمەڵگە یاخود پێشخستنی زانکۆمان.
بۆ ئەم مەبەستە دەرفەتی یەکسان دەدرێتە هەموو قوتابیانی زانکۆ کە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی گرانتی نێوخۆیی زانکۆ.
بۆ خۆتۆمارکردن تکایە کلیک لە سەر تۆمارکردن بکە بۆ پرکردنەوەی فۆرم.
فۆڕمی پێشکەشکردن چاڵاکە تاکو بەرواری پێنج شەم ١٩\١٢\٢٠١٩ کاتژمێر ١٢ی شەو