
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین، وەزیری خوێندنی باڵا، نوێنەری کونسوڵی تورکیا لە هەولێر، یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ، ڕاگر و سەرۆک بەش و بەرپرسانی زانکۆ
لەسەنتەرى رۆشنبیرى زانکۆى سەلاحەددین بەئامادەبوونى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ، پ.د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین، نوێنەرى کونسڵى گشتى تورکیا لەهەولێر و ژمارەیەک لەبەرپرسانى زانکۆ و وەزارەتى خوێندنى باڵا، زانکۆى سەلاحەدین میوانەدارى پیشانگەى زانکۆکانى تورکیاى لەهەولێر کرد، ئەمەو لەسەرتاى مەراسیمەکە خولەکێک وەستان بۆ گیانى پاکى شەهیدان، لەپاشاندا سەرۆکى زانکۆ دواى بەخێرهێنان و خۆشحاڵى دەربڕین سەبارەت بەکردنەوەى ئەم پێشانگەیە، هاوکات خۆشحاڵى خۆى دەربڕى بەمیوانداریکردنى زانکۆ تورکییەکان و رێکخراوەکانى خوێندن لە وڵاتى تورکیا لەپاشاندا هەموو ئەو خاڵانەى خستە روو سەبارەت بە پردى پەیوەندى لەنێوان زانکۆکانى کوردستان و زانکۆ تورکییەکان، هاوکات باسى لەگرنگی پێدانى زیاترى بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى و رێککەوتنامەکان کرد، کە هەموویان هۆیەکن بۆ جیهان بینى و زیاتر بەرەوپێشبردنى ئاستى زانستى لەزانکۆى سەلاحەددین و ئاشناکردنى قوتابیان و مامۆستایان بە زانکۆکانى دەرەوە، جەختیشى لەوە کردەوە کردنەوەى ئەم پیشانگەیە جارى یەکەم نییە، بەڵکو لەرابردوودا چەندینت پیشانگەى هاوشێوە کراوەتەوە، هەروا رێککەوتن لەگەڵ زانکۆکانى تورکیا واژوو کراوە، ئەمەش بۆتە هۆى هەردەم لەنێوان زانکۆکانى تورکیا و زانکۆى سەلاحەددین ئاستى زانستى بەرە و بەرزى هەنگاو بنێ، بەمەش تواندراوە قوتابیان ئاشنا ببن بە زانکۆکانى وڵاتى تورکیا، ئەوەى شیاوى باسە سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین باسى رێکخراوەکانى خوێندنى کرد، کە لەوڵاتى تورکیادا زۆرێک لەکارەکان بەهەند وەردەگرن و لەزۆربەى بابەتەکانى خوێندن و خوێندنى باڵادا هەماهەنگیان کردووە، لەلایەکى دیکەوە لەلایەن نوێنەرى کونسلگەرى گشتى تورکیا لەهەولێر لەوتارێکدا ئەم چالاکییەى بەگرنگ زانى بەبەیاخەوە باسى لە زانکۆکانى وڵاتى تورکیاى کرد و چەندین ئامار و داتاى لەو رووەوە خستە روو، باسیشى لەهەموو ئەو رێوشوێنانە کرد لەو کاتەى قوتابى دەیەوێ لەزانکۆکانى وڵاتى تورکیادا بخوێنى، هاوکات ئامار و داتاى خستە روو سەبارەت بەقوتابیانى بیانى لەوڵاتى تورکیادا.
هەر لەو مەراسیمەدا وتارى زانکۆکانى تورکیا خوێندرایەوە و تیایدا سەبارەت بەرێژەى قوتابیان لەزانکۆکان خستە روو، کە رێژەیەکى زۆر لە قوتابیانى وڵاتانى دیکە لە زلانکۆکانى تورکیا دەخوێنن.
ئەوەى شیاوى باسە دواى ئەوەى وتارەکانى کۆتاییان هات سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین بەیاوەرى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و نوێنەرى کونسڵى تورکیا لە هەولێر پیشانگەکە کرایەوە.